سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێز شێخ نەهرۆ کەسنەزانی رێبەری تەریقەتی قادری
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (غاندی شێخ محەمەد )ـی برای بەڕێزتانمان پێ گەیشت.

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادەی بەڕێزتان و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم رۆحی برای خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
28ی تەممووزی 2024

Back to top button