هانا چۆمانی ڕۆژنامەنوس: کۆماندۆی یەکێتی هەڕەشەم لێدەکات، ئەگەر هەر ڕەخنەبگرم بڕیاڕیان داوە پڕ دەمم گوللە بکەن

بەیاننامەیەک لە رۆژنامەنوس هانا چۆمانی
بۆ رای گشتی و رێکخراوەکان
دەزگا میدیایەکان
سەندیکای رۆژنامەنوسان
سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافی ڕۆژنامەنوسان
بۆ رێکخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان
بۆ رێکخراوە بیانیەکان لەهەرێمی کوردستان
بۆ کونسوڵ و نوێنەرایەتیەکان لە هەرێم

من رۆژنامەنوس (هانا چۆمانی) ئاگادارتان دەکەمەوە لەو هەڕەشانەی بەرامبەر بە من دەکرێت لەپای کارە رۆژنامەڤانیەکان، نوسین و رەخنەگرتن لە سۆشیاڵ میدیاوە لەباری دۆخی ئازادی و بەشێک لە هێزە ئەمنیەکان و بە تایبەتیش هێزی کۆماندۆی سلێمانی لەبارەی ئەو رەفتار و کارانەی کە دەیکەن

بۆ ئاگاداری هەموو لایەک دوای چەندین جار هەڕەشە، نامەو وپەیامناردن بەرێگای جیاجیا بەوەی ئەگەر بێدەنگ نەبم و دەست هەڵنەگرم ئەوا چارەنوسم باشنابێت و تەنانەت باسیان لەوەکردوە ئەگەر وازنەهێنم لە رەخنەگرتن لە کۆماندۆ و هێزەکانی دیکە ئەوا (پڕی دەمم گولە دەکەن) بڕیارمدا لەمەزیاتر هەرەشەکان پشتگوێ نەخەم

دوای ئەوەی بێدەنگ نەبووم و بەردەوامبووم لە رەخنەگرتن دواجاری دەستیان دایە کارێکی نوێ ئەویش سوتاندنی فەیسبووکەکەم بوو لەریگای ریپۆرکردن. دواجار فەیسبووکەکەم سوتێندراو و لەماوەی سێ ساڵدا دووجارە ئەوەم بەرامبەر دەکرێت و ئەوەش دەچیتە چوارچێوەی تیرۆری ئەلیکتڕۆنی و کپکردنی ئازادی رادەربرین بەرێگای دیجیتاڵی

بەداخەوە کەسانێک وەک لێرسراوی نوسینگەی بافل تاڵەبانی کە باڵا دەستن جگە لە هەڕەشەکردن بە کوشتن و باجی قورس هاوکات دەڵێن ئەگەر لە سۆشیاڵ میدیاش رەخنەبگرن باجی قورسی دەبێت

رۆژنامەنوسی فریلانس
هانا چۆمانی
۲۸ی تەمموزی ۲٠۲٤

Back to top button