هاوسەری وەستا حەسەنی کەبابچی: کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی کوڕێکمی کوشت و کورەکەی دیکەشمی بریندار کرد
شادمان ئه‌بوبه‌كر محه‌مه‌د، هاوسه‌ری وه‌ستا حه‌سه‌ن كه‌بابچی رایگەیاند، دوای 33 رۆژ له شه‌هیدكرنی باوكی، ئه‌م كوڕه‌م له‌گه‌ڵ برا گه‌وره‌كه‌یدا چوون بۆ ئه‌وه‌ی له ماركێت شت بكڕن،كه‌سێك به ناوی په‌یوه‌ند (كه سه‌ر به هێزه‌كانی كۆماندۆی یه‌كێتییه و پله‌داره) رێگری له هه‌ردوو كوڕه‌كه‌م كردووه، یه‌كه‌م جار فیشه‌ك له (رۆژه) ده‌دات و شه‌هیدی ده‌كات، دواتر هه‌ردوو قاچی دیلانیش بریندار ده‌كات.
گوتیشی، وێڕای ئه‌وه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێ داین كه ئه‌وان ده‌بنه پارێزه‌ری كه‌یسه‌كه، به‌ڵام ئه‌وه ساڵێك به‌سه‌ر شه‌هیدكرنی وه‌ستا حه‌سه‌ن رۆیشتووه، كه‌س نه‌یپرسیوه و نه‌براوین بۆ دادگا، بزانین چی له كه‌یسه‌كه كراوه.
ئاماژەی بەوەشدا، باوكی بكوژه‌كه رۆژ نیه خه‌ڵك نه‌نێرێته سه‌رمان بۆ سوڵح، ئێمه سوڵح ناكه‌ین، دادوه‌ر چی بڕیارێك بدات، پابه‌ندین، به‌ڵام داوا ده‌كه‌ین له هه‌قی كوشتنی كوڕه‌كه‌مان، بكوژ بكوژرێته‌وه.”
هاوسەرەکەی وەستا حەسەنی کەبابچی پێیوایە، بافڵ تاڵه‌بانی له‌و هه‌ڕه‌شانه به‌رپرسه، ودەڵێت، “ئه‌وان به‌رپرسی هەموو شتێكی ئه‌م شاره‌ن، تكایه فریامان بكه‌ون، چونكه ماڵی بكوژی كوڕه‌كه‌م پیاوكوژن، ره‌نگه خه‌ڵكی دیكه‌مان بكوژن.”