ئەگەر هەیە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیار لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بدات لەكەركووك
خواكوڕك
پاش ئەوەی لەرووی یاساییەوە پەرلەمانی عێراق بریاری لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستاندا لەكەركووك،سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان دەلێت ئەگەر هەیە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بریارەكەی بنێرێت بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوكاتەش حكومەتی هەرێمی كوردستان بریار لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان دەدات، توانای بریارەكەی پەرلەمانی بەغدا نامێنێت، ناتوانرێت جێبەجێ بكرێت، چونكە پەرلەمانی بەغدا توانای هەڵوەشاندنەوەی بریاری حكومەتی هەرێمی كوردستانی نیە”.
حاكم شێخ لەتیف ئەندام پەرلەمانی پێشووی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەكەركووك، وتارێكی نووسیوە لە وتارەكەدا دەنووسێت، ئەم بڕیارە ڕوبەڕوی کۆسپێکی یاسایی دەبێتەوە ئەویش ئەوەیە مادەی ٢٠ لەیاسای پارێزگاکان ژمار٢١ ساڵی ٢٠٠٨ هەموارکراو دەسەڵاتی داوە بە پەرلەمانی عێراق کە بڕیارەکانی ئەنجومەنی پاریزگاکان هەڵوەشێنیتەوە و زیاتریش لەوە دەتوانن ئەنجومەنەکەش هەڵبوەشێننەوە و هەڵبژاردنی نوێ بکرێت هەرچەندە ئەم دەقەی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان پێچەوانەی بنەماکانی لامەرکەزیەتی کارگێریە بەڵام دەقێکە و هەیە و تائێستا لە دادگای کارگێری تانەی لێنەدراوە بۆیە دەقێکی کارپێکراوە و دەشێت تا ئەوڕۆژەی هەڵدەوەشێتەوە یان پوچەڵ دەکرێتەوە کاری پێبکریت) بۆیە بۆ پاراستنی بڕیاری هەڵکردنی ئاڵا من پێم باش بوو ئەنجومەنی پارێزگا دوای ئەوەی بڕیاری خۆیدا بیناردایە بۆ هەرێم حکومەتی هەرێمیش بڕیاری لەسەر بدایە بەو پێیەی ئەویش لایەنێکی پەیوەندیدارە هەروەها دەسەڵاتی فیعلی کە خۆی دەبینێتەوە لە هێزی چەکدار (پێشمەرگە ) لەو ناوچانە بەدەست ئەوەوەیە ئەوکات پەرلەمانی عێراق دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی نەبوو چونکە دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی بریاری هەرێمەکانی نیە وە حکومەتی ئیتیحادی تەنها ڕێگای پەنابردنە بەر دادگای فیدراڵی بۆ دەمایەوە وەک لەسەرەتاشدا ڕونمان کردەوە لەبەر ئەوەی بڕیارەکەی هەڵکردنی ئالا پێچەوانەی دەستور نیە ،ئەگەر دادگا بەدیدی یاسایی بۆ کەیسەکە بروات ئەبێ داواکەی حکومەتی فیدراڵ ڕەت کاتەوە بەڵام لەپەرلەمان دیدی سیاسی زاڵە ئەگەر بڕیارەکە دەستوریش بێت زۆرینە ئەگەر دژی بن هەر هەڵدەوەشێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە دەشلێت ئەگەر هەیە بریارەكە لەلایان ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رەوانە بكرێت بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و لەوێش لە دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیران بەزۆرینەی دەنگی وەزیران بچێتە قۆناغی بریاردانی حكومەتی كوردستان لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بەمەش بریارەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق قوەتی یاسایی نابێت”.