لاهور جه‌نگی: بافڵ هێزی چه‌كداری به پله‌یسته‌یشن تێگه‌یشتووه و قبووڵ ناكه‌م

لاهور جه‌نگی سه‌رۆكی ره‌وتی به‌ره‌ی گه‌ل، لێدوانێكی تری ئاگرینی له سلێمانییه‌وه دا و ده‌ڵێ، بافڵ تاڵه‌بانی هێزی سه‌ربازی به پله‌یسته‌یشن تێگه‌یشتووه و رۆژانه به جلی سه‌ربازییه‌وه وێنه بڵاوده‌كاته‌وه.
له سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە 29ی ته‌مووزی 2024، لاهور جه‌نگی سه‌رۆكی ره‌وتی به‌ره‌ی گه‌ل، لێدوانێكی دا و گوتی، كاری ئێمه‌یه كه له‌سه‌ر سلێمانی به‌ده‌نگ بێن، ئه‌وانه كێن وا له سلێمانی ده‌كه‌ن “بافڵ و قوباد” ئێمه له سه‌دام حوسێنمان قبووڵ نه‌كرد، ئه‌مانه كێن؟.
ئه‌وه‌یشی گوت، به‌رپرسی یه‌كه‌می هێزی ئه‌منی بووم له‌و شاره هه‌رگیز رێگام نه‌داوه یه‌ك كه‌سی هێزه‌كانی تر له ده‌ره‌وه‌ی هێزی ئاسایش و پۆلیس بێته ناو شاره‌كه.
روونیشی كرده‌وه كه پێویسته داواكاری گشتی ئه‌وه قبووڵ نه‌كات، بافڵ هیچ پۆستێكی سه‌ربازی و حكومی نییه، هێزی سه‌ربازی به پله‌یسته‌یشن تێگه‌یشتووه، رۆژانه ده‌چێت له‌سه‌ر ده‌بابه‌وه وێنه ده‌گرێت.
ئه‌و گوتی، عه‌یبه‌یه كوڕه‌كانی وا ده‌كه‌ن و خه‌ڵك جنێو به گۆڕه‌كه‌ی مام جه‌لال ده‌ده‌ن، وه‌به‌رهێنه‌ر له سلێمانی نه‌ماوه هه‌موو چوونه دوبه‌ی و له سلێمانی به جلی پرته‌قاڵییه‌وه ده‌گیرێن.
هەروەها گوتیشی، “به كورتی ئه‌وه قابیلی قبووڵ نییه سه‌رسه‌رییه‌كی كۆماندۆ بچێت كاسب كارێك بكوژێت كه له به‌رده‌م ئه‌و خۆره‌دا چای ده‌فرۆشێت”.