بەداتا نهێنی سووتاندنی 200 دۆنم لە دارستانەکەی گۆیژەی سلێمانی ئاشکرا بوو

رۆژنامەنووسێکی دیاری سلێمانی بەداتا نهێنی سووتاندنی 200 دۆنم لە دارستانەکەی گۆیژەی سلێمانی ئاشکرا کرد و دەڵێ: ئەو 200 دۆنم دارستانەی شەوی رابردوو لە گۆیژە سوتێنرا ، دوو ساڵە شەش تەڵەبی وەبەرهێنانی بۆ یەکەی نیشتەجێبوون لەلایەن چەند “سەرمایەدارێکەوە” لەسەرە

بەشدار بازیانی رۆژنامەنووس نهێنی و زانیارییەکانی سووتاندنی دارستانی گۆیژە بەداتا ئاشکرادەکات و لە پەیجی فەرمی خۆی نووسیوویەتی:” ئەو 200 دۆنم دارستانەی شەوی رابردوو لە گۆیژە سوتێنرا ، دوو ساڵە شەش تەڵەبی وەبەرهێنانی بۆ یەکەی نیشتەجێبوون لەلایەن چەند “سەرمایەدارێکەوە” لەسەرە بۆ دروست کردنی پێنج شاری گەورەی نیشتەجێ بوون (تەمەنی دارەکان شەست و پێنج ساڵەن ) ، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی بەڕێوەبەرایەتی دارستان و ترس لە ناڕەزایەتی خەڵک لە هەڵکەندن و لەبن هێنانی دار سنەوبەرەکان داواکاریەکان دواخرابوون ( نەک رەد کرابێتنەوە ) !

دەشڵێت:” لە راستی دا پێشتریش سنەوبەرەکانی رێگای تاسڵوجە لەلایەن وەبەرهێن ( د ) سوتێنرا بوون و دواتر کامێرا چاودێریەکان سڕدرابونەوە تا گەیەندرابونە دادگا !ئ

بازیانی بە داتا زانیارییەکانی بەمشێوەیە ئاشکراکردووە:

ــ لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا 3245 دار سنەوبەر لەلایەن سێ وەبەرهێنەوە بۆ جيبەجێ کردنی پڕۆژەکانیان لەڕەگەوە هەڵکيشراون و بەپێی ئاماری دارستانیش 13000 سیازدە هەزار دار سنەوبەر سوتێنراون بە ئەنقەست .

ــ ئێستا 25 لەسەدی شاخەکە دراوە بە پێنج کۆمپانیا و پلان هەیە لانیکەم 300 دۆنمی تر

لە مانگی ئایاری 2022 بەڕێز بافڵ “هەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن نەمامی” خستە بواری جێبەجێ کردن بەڵام لەو یەک ملیۆنە تەنها 345 دار سنەوبەر نێژران و ئێستاش سەرجەمیان وشک بوون و پڕۆژەکەش بەهۆی زۆری تێچوەکەی وازی لێ هيندراوە .

ــ هەر شوقەیەک لە یەکە نیشتەجێبوەکانی ئەو بنارە یەک دەفتەر و نیو زیاتر گرانترە لە یەکەکانی خواروی شار .

ــ ئەو دارانەی شەوی سوتێنران لە سێ هەڵمەتدا لەسەردەمی( عبدالکریم قاسم و ئەحمەد حسن بکر) لە ساڵەکانی ١٩٥٩ و ١٩٦٣ و ١٩٦٧ دا لەلایەن حکومەتی بەعسەوە لەسەر بودجەی ٥٠ هەزار دیناری سویسری نێژرابوون و بە سیەکانی سلێمانی ناودەبران .

ــ هەموو شاخی گۆیژە تەنها یەک کارمەندی پاراستنی فەرمی هەبوو ئەویش پارساڵ ( خانەنشین ) کرا ،ئەرکی پاراستنی دراوە بە قائم قامیەت .

 

Back to top button