بڕیارێکی نوێی لەبارەی سیستەمی مووچەی تەواوی وەزارەتەکان دەرچوو
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لەبارەی سیستەمی مووچەی تەواوی وەزارەتەکان دەرکرد
بەپێی نووسراوێک کە واژووی د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی کراوە و وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەوتووە تێدا هاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان کاراکردنی پڕۆژەی بە دیجیتاڵکردنی سیستەمی مووچەی مەرکەزی ( پەیرۆل _ payroll )ــی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند .
بەپێی نووسراوەکە وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راسپێردران لەماوەی 60 رۆژ ئەو ئەرکە تەواو بکەن.