رۆژنامەی الشرق الاوسط: دوای کوشتنی ئاری چایچی لەلایەن کۆماندۆی یەکێتی توڕەیی جەماوەر لە سلێمانی پەرەی سەندووە
رۆژنامەی الشرق الاوسطی عەرەبی ئاشکرای کرد: دوای کوشتنی ئاری چایچی لەلایەن کۆماندۆی یەکێتی توڕەیی جەماوەر لە سلێمانی پەرەی سەندووە، ئەوەشی ئاشکرا کردووە:” نیگەرانی و توڕەیی جەماوەریی لە سلێمانی بەشێوەیەكی بەرچاو پەرەیسەندووە دوای کوشتنی ئاری چایچی لەلایەن کۆماندۆی یەکێتی
رۆژنامەی (الشرق الاوسط) لە بڵاوکراوەی ئەمڕۆی باس لە کێشەکانی سلێمانی دەکات و رایگەیاند:” نیگەرانی و توڕەیی جەماوەریی لە پارێزگای سلێمانی, بەشێوەیەكی بەرچاو هەڵكشاوە, دوای ئەوەی ئەندامێكی هێزە ئەمنیەكان (كۆماندۆ)ی سەربە یەكێتی, رۆژی شەممەی رابردوو, گەنجێكی كاسبكاری كوشت یە ناوی ئاری چایچی لە گەڕەكی راپەرین, كە بەوتەی شایەتحاڵەكان زۆر دڵڕەقانە تاوانەكە دژی ئەنجامدراوە, راستەوخۆ گولەكانی ناوە بەسەری قوربانیەكەوە.
راشیگەیاندووە:” ئەم رووداوە, توڕەییەكەی گواستوەتەوە بۆ فەزای سیاسی و هێزە سیاسیەكان یەكتری پێ تۆمەتبار دەكەن.
باسی لەوەشکردووە:” لە تازەترین شەپۆلی رەخنەگرتنی ئامۆزاكان لە یەكتر, لاهور جەنگی هێرشی توندی كردە سەر بافڵ تاڵەبانی ئامۆزای, سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ئۆباڵی توندوتیژییەی ئەمنیەكانی پارێزگای سلێمانی خستە ئەستۆی ئەو.