نەتەوەپەرستەكانی تورك: بارزانی دەیەوێت كەركووك بخاتە ژێر دەستی خۆی و دەوڵەتی كوردستان رابگەێنێت

خواكوڕك

جێگری سەرۆكی مەهەپە هێرش دەكاتە سەر بارزانی بەوەی دەیەوێت كەركووك بخاتە ژێر دەستی خۆیی و دەوڵەتی كوردی رابگەێنێت، لەحكومەتی ئەكپارتی دەپرسێت بارزانی ئەو هێزەی لەكوێ هێناوە وا دەیەوێت دەوڵەتی و كەركووك بخاتە ژێر دەستی خۆی و دەلێت دەبێت ئەكپارتی و حكومەتی توركیا هەڵوێستیان هەبێت”.

جه‌لال ئادان جێگری سەرۆكی گشتیی پارتی نه‌ته‌وەپه‌رستی توركیا (مه‌هه‌په‌)، له‌ وتارێكدا، داوا لە ئاكپارتی و حكومەتی ئەنقەرە دەكات كە پێیان بڵێ داخۆ بارزانی ئه‌و هێزه‌ی له‌ كوێ هێناوه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بكات ده‌وڵه‌تی ده‌وێت، هەروەها داوای كردووە ئاكپارتی و حكوومه‌تی توركیا هه‌ڵوێستیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و هه‌وڵانه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ باره‌ی سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ ده‌یدات. داواش ده‌كات هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ داموده‌زگاكانی كه‌ركووك ره‌ت بكرێته‌وه‌، هەروها دەشلێت ساڵانێكی زۆره‌ دیموگرافیای كه‌ركووك ده‌ستكاری ده‌كرێت، تا له‌ ساڵی 2014 هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه‌ به‌ فه‌رمانی بارزانی چوونه‌ ناو كه‌ركووك و به‌ ته‌واوی ئه‌و شاره‌یان خسته‌ ژێر ركێفی خۆیانه‌وه‌، ئەویش به‌ به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی داعش په‌لاماری ده‌دات، به‌ڵام ئه‌و ئامانجێكی دیكه‌ی هه‌بوو.

ئادان لەسەر كەركووك  پێی وایه‌ كه‌ركووك شارێكی توركمانییه‌، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ ده‌یه‌وێت توركمانه‌كان بچه‌وسێنێته‌وه‌ و هه‌موو مافێكیان لێ زه‌وت بكات، هه‌روه‌ها بۆ گۆڕینی دیموگرافای ئه‌و شاره‌ توركمانه‌كان ده‌رده‌كه‌ن، داوا له‌ ئاكپارتی و حكوومه‌ت ده‌كات بۆ پشتگیری له‌ توركمانه‌كان ده‌نگی خۆیان بكه‌نه‌ یه‌ك، تا كه‌ركووكیان له‌ ده‌ست ده‌رنه‌چێ و نه‌كه‌وێته‌ ژێر ده‌ستی بارزانی. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر توركمانه‌كان زوڵمیان لێ بكرێت و بسوتێن، ئێمه‌ وه‌كو توركیا خه‌ومان نییه‌.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا باس له‌ هاتنی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات بۆ هه‌رێمی كوردستان و گوته‌یه‌كی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی به‌ نموونه‌ هێناوه‌ته‌وه‌ كاتێك گوتوویه‌تی “ئێمه‌ له‌ ریفراندۆمێكدا سه‌ربه‌خۆیی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین، ئادان ده‌شڵێت بارزانی كاتێك له‌ به‌رده‌م سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نین، ده‌بێت پێمان بڵێن بارزانی ئه‌و هێزه‌ی له‌ كوێ هێناوه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بكات ده‌وڵه‌تم ده‌وێت.

Back to top button