حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی دیکەی لە بەرژەوەندی سلێمانی و هەڵەبجە دەرکرد

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایدەگەیێنێت :” چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندی سلێمانی و هەڵەبجە دران

ئەمڕۆ سێشەممە، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،:” دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی کرد و لە دیوانی پاریزگاکە لەگەڵ پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و بەرپرسی یەکە ئیدارییەکان کۆبووەوە، گوێی لە هەمووی لە خواست و داواکارییەکان گرت، ئێمەی ڕاسپارد کە لە خزمەت ئەو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆییانە دابین، لە ماوەی یەک مانگدا توانیمان داواکارییەکانیان جێبەجی بکەین.”

گوتیشی:” ئەو بڕایارانەی کە بۆ سلێمانی دراون لەسەر ئاستی کارگێڕی و زیاتر پێدانی دەسەڵاتە. بڕیارەکانی بواری داراییش لە ڕووی بۆ زیادکردنی نەسرییە و میلاکاتە.

گوتیشی:” هەروەها بڕیار بۆ چارەکردنی کێشەی زەویوزارەکانی ئەم سنوورە دەرکرا، کە توانراوە کێشەکان دیاری بکرێن و چارەی پێویستیان بۆ بدۆزرێنەوە،لە سنووری سلێمانی پرۆژەیەکی زۆر کارەکانی تەواو نەبوونە و وەستاون، بۆیە ئەمڕۆ بڕیاری پێویستی لەسەر دراوە و هیوادارین ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک.

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران هەروەها لەبارەی جێبەجێکردنی چەندین پرۆژە بۆ پاریزگای هەڵەبجە، گوتی:” مەرزی سازان لە هەڵەبجە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر کردنەوەی داوە، نووسراوی فەرمیش کراوە بۆ بەغدا بۆ ئەوەی مەرزەکە بە فەرمی بناسێندرێت.

باسی لەوەش کرد: یەکێکی دیکە لە کارەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگ لە هەڵەبجە کراوەتەوە، هەروەها 20%ـی داهاتی دەروازەی هەڵەبجە بۆ هەڵەبجە دەبێت، ئەمەش بڕیارێکی زۆر گرنگە و دەستکەوتێکی زۆر باش دەبێت، هەروەها ڕەزامەندی دراوە شێڵتەری سەگی بێلانە لە سلێمانی و گەرمیان دروست بکرێت.

Back to top button