چەند بەرپرسێکی حیزبی و حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی دەزگای میدیایی خواکوڕک دەکەن
چەند بەرپرسێکی حیزبی و حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی دەزگای میدیایی خواکوڕک دەکەن
بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی خواکوڕک بەرپرسانی حیزبی و حکومی پەیامی پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی دەزگای میدیایی خواکوڕک دەکەن.
دەقی پەیامەکانیان :
بە بوونەوەی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی خواکورک، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کارمەندانی بەڕێزی دەزگاکەتان دەکەم. هەر لە سەرەتای دامەزراندن دەزگاکەتان تا ئێستا، بە شێوەیەکی پیشەیی لە خستنە ڕووی ڕاستیەکان و بەرپەرچدانەوە میدیای چەواشە بۆ ڕای گشتی کوردستان، ڕۆڵی کاراتان هەبووە کە جێگای دەستخۆشیە. ئومێد دەکەم لە داهاتووشدا وەکو سەرچاوەیەکی جێگەی متمانەو خەمخۆر بەردەوام بن و زیاتر کارەکانتان برەو پێ بدەن لە پێناو وشیار کردنەوەی تاکی کورد و گەیاندنی ڕاستییەکان.
ساناو فەرەیدون جوانرۆی
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی
یاریدەدەری مەکتەبی رێکخستنی سلێمانی
ـــــــــــــــــــ
دهزگای میدیای خواكورك لهماوهی كاركردنیدا توانیهتی وهك دهزگایهكی كارای راگهیاندن دهركهویت و ههواڵ و زانیاری نوی بهخیرای بگهینیته خهلك و خوینهرانی , ههر ئهوهش وای كردوه ببیته خاوهنی بینهر و خوینهریكی زۆر و سهرچاوهیهكی دیاری ههوال و زانیاری سودبهخش . له سالیادی دامهزراندنیدا پیروزبای گهرم له بهریوبهرو كارمهندانی دهكهم و هیوای پیشكهوتنی زیاتری بۆ دهخوازم .
ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی 22ی پارتی لە گەرمیان
ــــــــــــــــــ
پیرۆزبایی دامەزراندنی پەیجی خواکوڕک لە دکتۆر کەمال کەرکووکی یەوە
دەزگایی میدیایی خواکوڕک، یەکێکە لە میدیا گرنگەکانی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە، ڕۆڵی کارای خۆی لە خزمەتکردنی گەلی کوردستان و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکەماندا دەرخستووە.
خواکوڕک، نموونەیەکی جوان و شانازییە بۆ خزمەتی کۆمەڵگەی کوردی و پاراستنی ئینتمای نەتەوەیی و هوشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بۆ ئەوەی نەکەونە بەر کاریگەری هەواڵی ناڕاست و چەواشە کاری دژی نیشتمانی کوردستان و ھەرێم کوردستان خۆشەویست .
خاڵێکی گرنگ کە جێگەی تێرامانە دەزگایی میدیایی خواکوڕک توانیوویەتی پەیڕەوی بکات، ئەویش پاراستنی میتۆدەکانی ئاسایشی نیشتمانی و نەتەوەییە، ڕووبەڕووبوونەوەی هەواڵی فەیک و ناڕاستی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بووە، (خواکوڕک) هەمیشە دوور ڕوانیوویەتی، بە هەواڵ و بەرنامە و ڕاپۆرتەکانی بووەتە سەرچاوەی زانیاری هەزاران هاوڵاتی لە
هەرێمی کوردستان و لە دەرەوەی کوردستان، جگە لەوەش ئێستا بەهۆی زۆری ڕێژەی بینەرییەوە لە چەندین کەناڵی ئاسمانی بینەری زیاترە ئەمە بۆی دەرخەری ئەوەیە کە خواکوڕک توانیوویەتی لەیەک کاتتدا لەگەڵ داخوازی و خواستەکانی خەڵک بێت، لە هەمانکاتدا پارێزەری سیاسەتی ناوخۆی و بەرژەوەندییەکانی وڵات بێت.
خواکوڕک، دەتوانێت فراوانتر کار بکات، ڕۆڵ و پێگەکەی بەهێزتر بکات، چونکە خاوەنی بناغەیەکی پتەو و پۆڵاینی میدیا و ڕۆژنامەوانییە، لەوپەڕی کوالێتی و ئاست بەرزی میدیاییەوە کاردەکات.
هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ دەزگایی میدیایی خواکوڕک دەخوازین، هیوادارین لە ئێستاش زیاتر بەرەوپێش بچن و ببنە نموونەی میدیای سەرکەوتوو لە کوردستان و ناوچەکە.
دکتۆر کەمال کەرکووکی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
بەرپرسی بەشی پەیوەندی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان
ــــــــــــــــــــــــــ
پیرۆزبای دامەزراندنی دەزگای میدیای خواکورک دەکەم، بوێرانە رووداوەکان دەگوازنەوە، بابەتە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان بە دروستی بە خەڵک دەگەیەنن و پیشەیانە کاری خۆیان دەکەن.
هیوای بەردەوامی و کاری باشتریان بۆ ئەخوازم.
سەنگەر کانەبی گەورە
بەرپرسی لقی 23 ی قەرەچوغی پارتی دیموکراتی کوردستان
ـــــــــــــــــــــــــــــ
لە هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی خواکورک، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کارمەندانی بەڕێزی دەزگاکەتان دەکەم.
داستانی خواکوڕک چۆن رەمزی داستان و خواڕاگری بوو، پەیامی راگەیاندنی ئێوەش پەیامی هەمە لایەنەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و هەمەلایەنەبووە
دڵنیابن ئێوە ڕۆڵی کاراتان هەبووە لەنێو میدیای هەرێمی کوردستان بۆیە جێگای دەستخۆشیە. ئومێد دەکەم و دڵنیاشم داهاتووشدا وەکو سەرچاوەیەکی جێگەی متمانەو خەمخۆر بەردەوام بن و زیاتر کارەکانتان برەو پێ بدەن لە پێناو وشیار کردنەوەی تاکی کورد و گەیاندنی ڕاستییەکان.
عەلی حسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی سلێمانی هەڵەبجە