چەند بەرپرسێکی حیزبی و حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی دەزگای میدیایی خواکوڕک دەکەن

چەند بەرپرسێکی حیزبی و حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی دەزگای میدیایی خواکوڕک دەکەن

بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی خواکوڕک بەرپرسانی حیزبی و حکومی پەیامی پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی دەزگای میدیایی خواکوڕک دەکەن.

دەقی پەیامەکانیان :

بەرێزان بەرێوەبەر و رۆژنامەنوس و نوسەران لە دەزگای میدیایی خواکورک

پیرۆزبایی هەشتهەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای خواکورکتان لێ دەکەم .. خواکورک توانیوویەتی وه‌ك ده‌زگایه‌كی كارای راگه‌یاندن ده‌ركه‌ویت و هه‌واڵ و زانیاری نوێ بەروونی و راشکاویی و راستگۆیانە بگەیەنێتە هەمووان لە دەروەو ناوەوەی هەرێم وەک سەرچاوەیەکی هەواڵی دروست سەیر کراوەو بەردەوامە‌ ، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه‌ ببیته‌ خاوه‌نی بینه‌ر و خوێنه‌ریكی زۆر و سه‌رچاوه‌یه‌كی دیاری هه‌وال و زانیاری سوودبه‌خش.

له‌ سالیادی دامه‌زراندنیدا هیوای کاری باشترو سەرکەوتوو ترتان بۆ دەخوازم بەهیوای بەردەوامی فراوانتربوونی کارەکانتان.

رێباز حەملان
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان بەڕێوەبەر و کارمەند و ڕۆژنامەوانانى دەزگایی میدیایی خواکوڕک، بەبۆنەى دامەزراندنى دەزگاکەتان، پیرۆزبایى ئاراستەى ئێوەى بەڕێز و خوێنەراتان دەکەین.

دەزگایی میدیایی خواکوڕک، لە ماوەى کارکردنیدا توانیویەتى ببێتە مینبەرێکى نیشتیمانى و خزمه‌ت پێشکەش به‌ گه‌ل و نیشتیمان بکات و گەێنەرى دەنگ و ڕەنگى هاوڵاتییان بێت، ئومێد دەکەین هەمیشە لە پێشخستنى ڕه‌وتی رۆژنامه‌گه‌ریی و خزمەتکردنى کوردستانیان بەردەوام بن.

دووبارە دامەزراندى دەزگاکەتان پیرۆزبێت

ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سۆشیالمیدیای (خواکورک) رۆڵی گرنگی هەیە لە گەیاندنی هەواڵ و زانیارییەكان بۆ وەرگری كورد و پیشاندنی دەستكەوتەكانی كابینەى نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی 8 ساڵەى دامەزراندنیان لێ دەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.

هەڵگور نەجیب
بەرپرسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

Back to top button