ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤ: مانگی ڕابردوو چه‌كدارانی په*كه*كه 20 كیژۆڵه و مێرمنداڵایان ڕ*فاندووه
ڕێكخراوی مافی مرۆڤ له عه‌فرین ڕایگه‌یاند، گرووپێك به ناوی (جوانێن شۆرشگێر)ی سه‌ر به په‌كه‌كه له ناوچه‌ی شه‌هبا له ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب كیژۆڵه‌یه‌كیان ڕفاند.
ڕێكخراویه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تییدا هاتووه، چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی شه‌هبا كچێكیان به‌ناوی (مه‌ریه‌م ئیبۆ) ته‌مه‌ن 17 ساڵ كه خه‌ڵكی گوندی زه‌عره‌ی ناحیه‌ی بولبوله، له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیان و له پێش چاوی دایك و باوكی، به زه‌بری چه‌ك بۆ شوێنی نادیار ڕفاند و چاره‌نووسی نادیاره.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، دایك و باوكی ئه‌و كچه سه‌ردانی داموده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به په‌یه‌ده‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی كچه‌كه‌یان بزانن، به‌ڵام بێ سوود بوو و پێیان گوتراوه كه زانیاری‌یان له‌و باره‌یه‌وه نیه.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤ له عه‌فرین، له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته ڕوو، ئه‌و منداڵانه‌ی كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ده‌ڕفێندرێن، ده‌یانبه‌ن بۆ كه‌مپه سه‌ربازییه‌كانیان به مه‌به‌ستی چه‌كداركردنیان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، تۆڕی چاودێری سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌ینی ڕابردوو به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، گه‌نجانی شۆرشگێر و هه‌سه‌ده 20 منداڵایان له مانگی ته‌مووزی ڕابردوودا له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕفاندووه و ئه‌و منداڵانه‌یان بردوون بۆ كه‌مپه سه‌ربازییه‌كانیان به مه‌به‌ستی چه‌كداركردنیان.