دووباڵی ترلە ناویەكێتی دروست بوو, زمانی توند و ئەگەری بەكار هێنانی هێز دژبەیەك دەكرێت.
خواكوڕك
دوای ئەوەی چەند بەرپرسێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەچوارچێوەی باڵەكانی ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان ململانێیان كەوتە نێوان لەسەر گۆڕانكاری لە پۆستی قائیمقامی سەیدسادق, ئێستا قائیمقامی سەیدسادق دەڵێت:” تەنها قوباد تاڵەبانی فەرمانی لادانم دەربكات پێی رازیم”.
دیاری رەفیق قائیمقامی قەزای سەیدسادق لەو باریەوە رایگەیاند :” گروپێك لەناو یەكێتی هەوڵی ئەم گۆڕانكارییە دەدەن، من پێشنیاری بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانیم بۆ كراوە، بەڵام بەهەمو شێوەیەك رەتمكردوەتەوە”.
خواكوڕك لە سەرچاوەیەكی بەر پرس لە ناویەككێتی چەند زانیاریەكی دەست كەوتووە, كە چەند سەركردەیەكی یەكێتی كە نزیكن لەكۆسرەت رەسوڵو بەرهەم ساڵح جێگرانی سكرتێری گشتی یەكێتی، دەیانەوێت دیاری رەفیق كە ئامۆزای عەتاسەراوی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیو لایەنگری ماڵی تاڵەبانییە بگۆڕن بەئەكرەم شەریف جێگری پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە پێشتر بەهۆی ململانێكانی ناو یەكێتیو نزیكبونی لەبەرهەم ساڵحەوە پۆستەكەی لەدەست دا.
لە وەڵامی هەولەكانی ئەم سەركردانە دیاری رەفیق دەلێت:” ئەگەر مەكتەبی سیاسیو سەركردایەتی یەكێتیو ماڵی مام جەلال بڕیاری لادانم دەربكەن زۆر ئاساییەو پابەند دەبێت پێوەی، ئەو وتی “ئەگەر قوباد تاڵەبانی فەرمانی لادانم دەربكات سەد لەسەد پابەند دەبم پێوەی”.
عەتا سەراوی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی یەكێتی لەبارەی دەنگۆی لابردنی قائیمقامی سەیدسادق رونكردنەوەیەكی بڵاوكردوەتەوە ئاماژە بۆ ئەوەدەكات “ئەگەر بڕیارە گۆڕانكاری لەپۆستەكانی حزبو حكومەت بكرێت، بەو میكانیزمە بێت ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاری لەسەر بدات من بەو بڕیارە دەستەجەمعییە رازیم، بەڵام لەلایەن گروپێكی ناو یەكێتییەوە بێت بۆ شكاندنی شەخسی من بێت كە لەبەرئەوە قائیمقام ئامۆزای منە، دڵنیابن بەهیچ جۆرێك پابەندی بڕیارێكی لەو جۆرە نابمو رێگای ئەوەش نادەین كەس بیەوێت تەعەدامان لێبكات فیل عەون ناتونێ ئەو كارەبكات”.
شایەنی باسە, لەدوای هێوربونەوەی كێشەی ناوخۆی یەكێتی، كێشەی لادانی دیاری رەفیق قائیمقامی قەزای سەیدسادق یەكەم كێشەیە كە بەرۆكی یەكێتی گرتوە، ئەوەش ئەگەری هەیە نۆبەرەی زنجیرەیەك كێشەیتر بێت كه بەهۆی ئاڵوگۆڕی پۆستە حكومیو حزبیەكانەوە دێتە ئارا بەتایبەت لەناو بەرپرسەكانی هەردو لایەنە ناكۆكەكەی یەكێتی، پێشتریش لەكەلار گواستنەوەی بەڕێوەبەری ئاسایش لەپۆستەكەی بەهۆی ناڕەزاییو پێداگری مەحمود سەنگاوییەوە جێبەجێ نەكرا.