بزانە چۆن سوپای سوریای دیموكراتی دروست بووە و فەرماندەكانی كێن
خواكوڕك
ئاژاسێکی هەواڵی ئیتاڵیا کە پەیوەندی پتەوی لەگەڵ دامەزراوە ستراتیجیە نێودەوڵەتیەکان هەیە زانیاری وورد لەسەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە لەسەر سەرکردەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی دەخاتەڕوو”.
سەرچاوەکە ئەوە دەخاتەڕوو کە زۆربەی سەرکردە سەربازیەکانی ئەو هێزە سەربە یەپەدەی دروستکراوی پەکەکەیە و زۆرینەشیان خەڵکی باکوری کوردستانن و شیعە مەزهەبن”.
ئاژانسە ئیتاڵیەکە باس لەوە دەکات زۆرینەی ئەو سەرکردانە دۆستایەتی پتەویان لەگەڵ دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد هەیە لە درێژەی هەواڵە شیکاریەکەدا ئاماژە بە خۆسەپاندنی هێزەکانی پەیەدە کراوەو ئاماژەی بەوە کردووە ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرەی حزبەکەی ساڵح موسلیم بۆتە هۆکاری ناڕەزایی کوردانی ڕۆژئاواو نزیکەی نیو ملیۆن کوردی سوریا بەو هۆکارە ئاوارەی وڵاتانی تر بوون”.