ئومێد خۆشناو: وەك ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، ڕووپێوكردنی سنووری هەردوو شارەوانیی هەریر و باسرمە دەستی پێكرد

بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر ڕووپێوی سنووری شارەوانیی هەریر و باسرمە دەست پێكرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی 8ی 2024، ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردووەتەوە، كە وەك ئامادەکارییەك بۆ دابەشکردنی زەوی فەرمانبەراندا، “تیمی ڕووپێوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر بە هاوكاری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەریر و باسرمە، دەستیان كرد بە ڕووپێوكردنی سنووری هەردوو شارەوانی.”

لەدوای فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا و ڕاسپاردنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بۆ ئەو مەبەستەش وەك ئامادەكاری پێشوەختە، سەرۆكایەتیی شارەوانییەكانی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان و قەزا و ناحییەكان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان هەڵمەتێكی بەرفراوانی دەست پێكردووە بۆ ڕووپێوكردنی سنووری شارەوانییەكانیان.

Back to top button