رۆژنامەنووسێک و چالاکوانێک لە سنووری سلێمانی لەسەر رەخنەگرتن لە بەرپرسانی یەکێتی دەستگیرکران
لە قەزای سەید سادقی سنووری پارێزگای سلێمانی رۆژنامەنووسێک و چالاکوانێکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی دەستگیرکران.
ئەو دوو کەسەی کە دەستگیرکراون لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی، ڕەخنەیان لەبەرپرسانی یەکێتی لە سنوورەکە گرتووە و گەندەڵی بەرپرسانی یەکێتییان لە سنووری سلێمانی ئاشکراکردووە بەهۆیەوە هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی دەستگیریکردوون.
ئەو دوو كەسەی گیراون، هەریەك لە ئەبوبەكری رۆژنامەنووس و مەحموود چالاكی مەدەنییە.