بنه‌ماڵه‌ی بازرگانێكی یه‌كێتی به‌یاننامه‌یه‌كی توند له‌دژی بافڵ و قوباد بڵاوده‌كه‌نه‌وه
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و بازرگانه‌ی یه‌كێتی كه ماوه‌ی مانگێكه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتییه‌وه رفێنراوه به‌یان نامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ره‌شه‌ی وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست ده‌كه‌ن.
(شكۆ كورده)، كوری كورده ئیبراهیم حاجی ئاغه‌یه، ئه‌و بازرگانه‌ی له شەوی 15/ 16ی تەمووزی 2024، له‌لایه‌ن هێزێکەوە له سنووری رانیه رفێنراوه له‌تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: “سڵاو خزمان و دۆستان ویستم چەند روونکردنەوەیەک بدەم لەسەر دەست بەسەر کردنی باوکم کە وا 21 رۆژە هیچ هەواڵێک و هیچ شتێکمان بە راستی و دروستی پێ ناڵین وە خەڵکیش لەوانەیە چەندین خەیاڵ و بیرکەدنەوەی نا راستی هەبێت بۆ ئەم بابەتە، راستی و دروستی بابەتەکە ئەوەیە کە،
“باوکی من هەتا ئەم دەقەیەش ئەوەی هەڵەیە بە لایا نەڕۆشتووە و نەکردوە هەتا ئەم دەقەیەش کە گیراوە هەر یەکێتی بووە و خوێنی سەوز بووە باپیرم خوێنی خۆی داناوە لەبەر ئەم حیزبە، کە وا ئێستا چڵکاو خۆرەکانی دەوری کاک بافڵ و کاک قوباد بەڕێوەی دەبەن و بە دڵی خۆیان رەفتار دەکەن.”
لە کۆتایی نووسینەکەیدا هەڕەشە لە یەکێتی دەکات و دەڵێت: “کە یەکێتی هەڵوێستی نەبێت بەرامبەر باوکم و وا باپیرم کە خوێنی یاوە بۆ ئەم حیزبە، ئێمە و سەدان کەسی عەشرەتەکەی دوور دەکەوینە لەم حیزبە و با یەکێتیش خوێنی شەهیدەکانمان بخۆنەوە عافێتیان بێت، بۆیە بە بێدەنگی ماینەوە لەبەر ئەوەی هەواڵی ئازاد کردنیان پێ داین بەس وا نەبوو، داواکارم لە کاک بافڵ و کاک قوباد بێنە سەر خەت چونکە کەس نەماوە بێتە سەرخەت جگە لە ئێوە.