لەخواكوڕك ناو وێنەی ئەو كەسە ببينە كە ئەمڕۆ هۆكاری دوو بڕیاری دژ بە كورد بوو

خواكوڕك
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك بڕیاری بە فەرمی هەلكردنی ئاڵای كوردستانی لەسەر دام و دەزگا حكومیەكانی ئەم شارە پەسەندكرد, ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق ئەم بڕیارە هەڵوەشێنرایەوە, كە لەسەر پێشنیاری پەرلەمانتاریكی نزیك لە مالیكی بووە.
دوای بەدواداچوونی (خواكوڕك) زانیاریەكان ئەوە دەردەخەن كە پەرلەمانتاری توركمانی نزیك لە مالیكی “نیازی مەعمار ئۆغڵو” پێشنیاری هەڵوەشانەوەی بڕیارەكەی 28ی ئادار ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كردووە, بۆ ئەم مەبەستە 70 واژوو كۆ كردوونەتەوە بە پاڵپشتی لیستەكەی مالیكی.
پەرلەمانتارەكەی توركمان دوێنێ‌ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی گوتی 70 واژۆیی كۆكردوونەتەوە وە سوپاسیی لیستی دەولەتی یاسای كرد كە هاوكاری بوونە.
شایەنی باسە, نیازی مەعمار ئۆغڵو لە ساڵی 2014 لەسەر لیستی 486 بە ژمارە (6) بەناوی لیستی”مواتن” خۆی كاندید كرد بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دواتر لە 22 نیسانی 2016 دوور خرایەوە لەلایەن عەماڕ حەكیمەوە، ئێستە یەكێكە لەو پەرلەمانتارانەیە كە نزیكە لە مالیكی.

 

نیازی مەعمار ئۆغڵو
Back to top button