بەرپرسێكی پێشووی خانەقین: ئەوكاتەی پێشمەرگە مەخمووری ئازاد كرد، یەكێتی لە گوڵاڵە هەڵاتبوو
سه‌رۆكی پێشووتری ئەنجومەنی قەزای خانەقین ئاشكرای دەكات، ئەو كاتەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و ئاسایشی هەولێر شاری مەخمووری باشووری رۆژئاوای پارێزگای هەولێریان ئازاد كرد، یەكێتی لە گوڵاڵە هەڵاتبوو و پێش هەڵاتنەكەشی، ”بانكی گوڵاڵەی تاڵان كردبوو.“
لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا لە رۆژانی 10 و 11ی ئابدا، یەكێتی موزایەدەی ئەوە بەسەر خەڵكی هەولێرەوە دەكات گوایە ئەوان مەخمووریان ئازاد كردووە! بۆ ئەم موزایەدەیەش پێنج تا شەش ئۆتۆمبێلی هێزەكانی دژەتیرۆری خۆی (کە هێزێکی تاوانكارە و دەستی لە كۆمەڵێك كردەوەی تیرۆركردندا هەیە) كە لە پێش سایلۆی مەخمووردا لە دۆخێكی زۆر ئارام‌دا بە ئاڵای سەوزەوە ئاهەنگ دەگێڕن نیشان دەدات، بەبێ ئەوەی هیچ مەترسییەك لە ڤیدیۆكەیاندا دەربكەوێت، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئەوهێزە بەشداری شەڕەکەی نەکردووە و تەنها لە هێڵێكی زۆر دواوەدا ئەو ڤیدیۆیەیان تۆمار كردووە.
وەک ئاشکرایە ئازادكردنی مەخموور لە لایەن هێزێكی گەورەی پێشمەرگەی كوردستانەوە بووە و بەپێی پلانێكی تۆكمە لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆک بارزانی بەڕێوەچووە و ئەو هێزانەشی كە بە كرداری لە شەڕەكەدا بەشدارییان كردووە، هیچ ئاڵایەكیان بەرز نەكردبووەوە، چونكە ئەوان هێزی بەرگریكردن لە كوردستان بوون نەك هێزی نماییشی حیزبی!
لەوبارەیەوە ره‌فعه‌ت موراد ئاغا، سەرۆكی پێشووتری ئەنجوومەنی قەزای خانەقین رایگەیاند: “یه‌كێتی هه‌میشه بۆ په‌رده‌پۆشكردنی شكسته‌كانی سیناریۆی منداڵانه دروست ده‌كات، بۆیه دۆخی بەمڕۆ گەیشت. بۆ زانیاریتان یه‌كێتی نه‌ك له مه‌خموور كه ئیستا كردویانه به هه‌ڵا و دەڵێن گوایە ئازادمان كردووە، بەڵکو له گوڵاڵە كه به درێژكراوەی ده‌سه‌ڵاتی سلێمانی ده‌زانن، كه‌وتنه دزیكردن و تاڵانكردنی بانکی گوڵاڵە. ئه‌و رۆژه‌ی پاره‌ی بانكەكانیان برد به‌ڵگه لای خه‌ڵك هه‌یه كه كێ ده‌ستی هه‌بووه له تاڵانی بانكی گوڵاڵە و چۆن پاره‌كه به مێگزه‌مینی دزرا. بەم هۆیەشەوە تا ئێستا کێشە لەنێوان فەرماندە سەربازییەکانی ئەو حیزبەدا هەیە كه چۆن پاره‌كه دزراوه و به‌شی هه‌ندێكیان نه‌دراوه.“
رەفعەت موردا ئاغا ئاشکراشی کرد: “یەكێتی خۆی گوڵاڵەی بۆ داعش بەجێ هێشتبوو و هەڵاتبوو، پێش هەڵاتنیش تاڵانییەكی زۆریان لە گوڵاڵە كردبوو، بۆ زانیاریتان پێشووتر یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هێزی عێراق رێككه‌وتنی كردبوو بۆ ته‌سلیمكردنی ئه‌و ناوچانه و ویستیان هێز بهێننه سه‌ر گوڵاڵە و سه‌عدییه و ئێمه وه‌ك خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و حیزبه‌كانی دیكه پێشی ئه‌و خیانه‌ته‌مان گرت. یه‌كێتی ئه‌و یه‌كێتییە بوو مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یان چۆڵ كرد. یه‌كێتی لەو ناوچانە شكستی هێنا.“
روونیشیکردەوە: ”به‌ڵگه‌مان هه‌یه كە پاره‌یه‌كی زۆر هه‌بوو له بانكی گوڵاڵە، هه‌موویان برد و پاره‌كه‌یان دابەش كرد، ته‌نانه‌ت ئەوكات زۆرمان بە سەرپەرشتیاری میحوەرەكە گوت كە سەركردەیەكی یەكێتی بوو، گوتمان كوا ئەو پارەیە و بۆ كوێتان بردووە؟ كەچی وەڵامیان نەدایەوە.“
لە كۆتاییشدا جەختیشی كردەوە: ”ئەگەر ئەوان ئەوەندە ئازابوون، وا موزایەدەی ئەوە دەكەن گوایە مەخمووریان ئازاد كردووەتەوە بە پێنج شەش ئۆتۆمبێل، ئەی خێرە لە گوڵاڵە هەڵاتبوون لە ترسی داعش؟“