سبەی هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و يەكێتی بە سەرۆكایەتی بارزانی كۆدەبنەوە.
خواكوڕك
دوای ئەوەی یەكێتی نەخشەرێگایەكی بۆ چارەسەركردنی دۆخی ئێستای هەرێم پێشكەش كرد, وا بڕیارە سبەی هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی بە سەرۆكایەتی بارزانی كۆببنەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا وا بڕیارە قسە لە سەر دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستانو پەیوەندی نێوان پارتی و یەكێتی بكرێت, هەروەها تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە پەیوەست دەبێت بە پرسی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستانو یەكخستنی تواناكان بۆ بەجێگەیاندنی ئەم پرسە.