له سلێمانی چێشتخانه به ماڵی وه‌ستا حه‌سه‌ن كه‌بابچی داخرا
دوای ئەوەی وه‌ستا حه‌سه‌ن كه‌بابچی ئه‌و وه‌ستایه بوو كه له 25ی ئابی 2023 له سیته‌ك كو*ژرا، دوای ئه‌و رووداوه كوڕێكی تری وه‌ستا حه‌سه‌ن له نیوه‌شه‌وێكدا له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلێكه‌وه ڕێی لێ گیرا و به‌هه‌مانشێوه له ناوه‌ڕاستی سلێمانی له 28ی ئه‌یلوولی 2023 كو*ژراو لە میدیاکانی سلێمانیش وا بڵاو كرایه‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ماڵباته نزیكن له لاهوور جه‌نگییه‌وه، بۆیه هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رانبه‌ریان كراوه له‌لایه‌ن كۆماندۆوه بووه.
بەپێی بەدواداچوونەکان وه‌ستا حه‌سه‌ن كه‌بابچی خۆی و كوڕه‌كانی چێشتخانه‌یه‌كی به‌ناوبانگیان له‌ڕێی سیته‌ك له سلێمانی هه‌یه، به‌ڵام چێشتخانه‌كه له‌و ماڵباته وه‌رگیراوه‌ته‌وه و ئێسته كراوه به شیرینه‌مه‌نی ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئاماده نه‌بوون سازش بۆ داواكان بكه‌ن و سوڵح بكه‌ن، بۆیه رێ‌یان نه‌دراوه كاسبی له شاره‌كه‌دا بكه‌ن.