هاتووچۆی هەولێر شوێنی جێگیرکردنی کامێرا نوێیەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی بڵاودەکاتەوە

لە راگەیاندراوێکدا هاتووچۆی هەولێر کە ئاراستەی شوفێرانی کردووە تێدا شوێنی جێگیرکردنی کامێرا نوێیەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی ئاشکرا کردووە و بۆ ماوەی 10 رۆژ تێست دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە: شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە رۆژی چوارشەممە (14/8/2024) کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر له و شەقامانەی کە لە لیستی هاوپێچ ئاماژەی پێکراوە دەکەوێتە کار بەشێوەی تاقیکردنەوە (تێست) تاوەکو کاتژمێر 12ـی شەوی (23/8/2024)

هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە: لەدوای ئەو کاتەوە سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی تۆمار دەکرێن لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ.

هاتووچۆی هەولێر باسی لەوەشکردووە: لە زۆربەی ئەو شەقامانەی لە لیستەکەدا ئاماژەی پێکراوە، پێشووتر کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی گەڕۆک هەبووە بەڵام ئێستا کراوە بە کامێرای جێگیر.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: بۆ کۆنترۆڵکردنی هاتووچۆ و کەمکردنەوەی ڕوودوای هاتووچۆ و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، ئەو شەقامانەی کامێرای لێنەبووە، کامێرای لێ دانراوە و هاتووچۆی هەولێر داواش لە شوفێران دەکات پابەندبن بەخێرایی ڕلرێگەپێدراو و خۆیان بپارێزن لە تیژڕۆیی.

Back to top button