سەركردەیەكی عەرەبی سوننە: ئەوەی لەم رێككەوتنە لەگەڵ یەكێتی بەدەستمان هێناوە، لە 2003وە عەرەب بەدەستی نەهێناوە
سەركردەیەكی دیاری عەرەبی سوننە باس لەو دەستکەوتانە دەکات کە لە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ یەکێتی بەدەستیانهێناوە و دەڵێ: ئەوەی لەم رێككەوتنە لەگەڵ یەكێتی بەدەستمان هێناوە، لە 2003وە عەرەب بەدەستی نەهێناوە
پاش ئەوەی رۆژی 10 ی ئەم مانگە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركووك لە نێوان یەكێتی و تاكە نوێنەرەكەی میلیشیای بابلیون و سێ ئەندامی عەرەبی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك كە بەشێكیان لە حیزبی تەقەدومی محەمەد حەلبووسی بوون، عەرەب و توركمانەكانی كەركووك بە توندی دژی ئەم هەنگاوە هاتنە دەنگ و بە كارێكی نایاساییان دانا و خۆپیشاندانی ناڕەزاییان لە دژی ئەنجام دا.
هاوکات لە بەرامبەردا ژمارەیەك پێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی سەر بە عەرەبەكانی كەركووك دوو كۆمێنتی د. محەمەد تەمیم، سەركردەی عەرەبی سوننە و وەزیری پلاندانانی عێراقیان بڵاو كردۆتەوە كە تێیدا ئاماژە بەوە دەدات: ”هه‌وادارانم له كه‌ركووك، متمانه‌تان پێم هه‌بێ، رێككه‌وتنه‌كه زۆر به ئینسافه‌وه كراوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی، به هیوای ئه‌وه بوون چارەگێكی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه به‌ده‌ست بهێنن، كه به‌ده‌ست هات. هه‌وڵیان دا له پێشبركێیه‌كی بێ‌نرخ و هه‌رزاندا ڕێككه‌وتن بكه‌ن، ئه‌و ئۆفهرانهشیان ڕه‌ت كرده‌وه كه پێشكه‌شیان كرابوو، چونكه متمانه‌یان پێی نه‌بوو.“
لە كۆمێنتێكی دیكەشدا جەخت دەكاتەوە كە ”عه‌ره‌ب له ساڵی 2023ـوه ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست نەهێناوە كه له‌م ڕێككه‌وتنه‌ی ئێستادا به‌ده‌ستی هێناوه، هه‌موو پۆسته‌كان بۆ عه‌ره‌به له كه‌ركووك، پۆستی پارێزگاری كه‌ركووكیش ته‌نیا بۆ ساڵێك و چوار مانگ بۆ یه‌كێتییه.“