شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك بۆ ساڵ و نیوێكه و دواتر هیچ پۆستێك بۆ كورد نامێنێت
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، موهه‌یمه‌ن حه‌مدانی راست ده‌كات كه ده‌ڵێت شاخه‌وان گوتی، ده‌بێت پارێزگار بۆ كورد بێت و پۆسته‌كانی تریش به‌یه‌كسانی دابه‌ش ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌وه مافی میلـلهتێكه و من ناتوانم ده‌ستبه‌رداری بم.
له چه‌ند رۆژی رابردوو موهه‌یمه‌ن حه‌مدانی كه سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌ره‌به له دیمانه‌یه‌كدا گوتی، له‌باره‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك سه‌رۆك بارزانی رازی نه‌بووه كه كه‌سێكی عه‌ره‌ب پارێزگاری بێ و گوتوویه‌تی، كورد دوو كورسی نییه و حه‌وت كورسیی هه‌یه. وه‌ك باسی شاخه‌وان عه‌بدوڵای كردبوو كه په‌یامه‌كانی گه‌یاندووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ی ئاب، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، موهه‌یمه‌ن حه‌مدانی راست ده‌كات كه ده‌ڵێت شاخه‌وان گوتی، ده‌بێت پارێزگار بۆ كورد بێت و پۆسته‌كانی تریش به‌یه‌كسانی دابه‌ش ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌وه مافی میله‌تێكه و من ناتوانم ده‌ستبه‌رداری بم، ئه‌م قسانه هه‌مووی راسته و من كاتێك ئه‌و قسانه‌م كرد، چه‌ند سه‌عاتێك له‌وه پێش له خزمه‌ت سه‌رۆك بووین و زۆر به‌ڕوون و ئاشكرا پێی گوتن، من ناتوانم رازی بم پارێزگار بۆ عه‌ره‌ب بێت و بڕوای ته‌واویشم هه‌یه كه ده‌بێت هه‌موو پێكهاته‌كان به‌شداریی حكوومه‌تی خۆجێی بكه‌ن. ته‌نانه‌ت گوتی با یه‌كێتیش به‌شدار بێت له‌گه‌ڵتان.
لە درێژەی نووسینەکەیدا شاخەوان عەبدوڵڵا دەنووسێت”بۆیه ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ واته چواری ئاب، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر ئه‌نجام درا و ئه‌وان گوتیان باشه ئێمه رازی ده‌بین به‌وه‌ی پارێزگاری شاره‌كه كورد بێت، به‌ڵام ده‌بێ 50% و زیاتری پۆسته‌كان بۆ عه‌ره‌ب بێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، گوتیان هه‌رسێ قایمقام و موهه‌یمه‌ن حه‌مدانی به‌ناو گوتی، قایمقامی دووبزیش و فه‌رمانده‌ی پۆلیس و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی تر كه به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی و وه‌به‌رهێنان و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی تری شاره‌كه‌یه بۆ عه‌ره‌ب بێت، منیش گوتم ناتوانم ئه‌وه قبووڵ بكه‌م، گوتیان یه‌كێتی هه‌موو ئه‌وانه و ده‌یان پۆستی ترمان پێ ده‌دات، گوتم من ناتوانم ئه‌وه مافی میله‌تێكه رێ به‌خۆم ناده‌م بیبه‌خشمه‌وه”.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، له ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی ده‌ركه‌وت، ته‌واوی ئه‌و پۆستانه به‌خشراون، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو له دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی كورد له پارێزگار كه ساڵ و نیوێكه، ئه‌و پۆستانه‌ی به‌خشراون ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ كورد و پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نیش هه‌ر بۆ لایه‌نی عه‌ره‌بی ده‌مێنێت، تاخولی سێیه‌م ئینجا به‌كورد ده‌درێت.
له كۆتاییشدا ده‌ڵێت، قسه له‌سه‌ر پۆستی پارێزگار ناكه‌م، چونكه ئه‌وه ئامانجی هه‌موو لایه‌ك بوو كه ده‌بێت پارێزگار بۆ كورد بێت و كارمان بۆ كرد و هه‌مواری یاسایی هه‌ڵبژاردنمان بۆ ئه‌وه كرد كه‌ركووكییه‌كانیش به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، بۆیه كه‌ركووكییه‌كان و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت كۆبوونه‌وه‌كانی چواری ئاب له پیرمام به رۆژی شكۆ و پاراستنی مافی میلـله‌تێك بناسێنن.