سەرۆک بارزانی بەبۆنەی 16 ی ئاب: پارتی بۆ ڕزگاریی گەلی كوردستان و خزمەتكردنی گەلی كوردستان دروست بووە
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی حەفتا و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە بەشێکی هاتووە: دامەزراندنی پارتی لە شازدەی ئابی 1946ـدا بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر زەڕوورەتێكی مێژوویی بوو بۆ درێژەپێدانی خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كورد لەو ساتە سەختانەی هەموو هەوڵی نەیار و داگیركارانی كوردستان ئەوە بوو شۆڕش و ئازادیخوازیی گەلی كوردستان سەركوت و خامۆش بكەن.
هەروەها لە پەیامەکەی سورۆک بارزانی ئەوەش هاتووە :” پارتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەتا ئێستا ئامرازێك بووە لەدەستی خەڵكی كوردستان بۆ بەدیهاتنی ئامانجە دیموكراتی و نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی گەلی كوردستان.
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی لە حەفتا و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی حەفتا و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو چینوتوێژ و پێكهاتەكانی كوردستان دەكەم و هیوای سەربەرزی و خۆشیان بۆ دەخوازم.
دامەزراندنی پارتی لە شازدەی ئابی 1946ـدا بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر زەڕوورەتێكی مێژوویی بوو بۆ درێژەپێدانی خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كورد لەو ساتە سەختانەی هەموو هەوڵی نەیار و داگیركارانی كوردستان ئەوە بوو شۆڕش و ئازادیخوازیی گەلی كوردستان سەركوت و خامۆش بكەن. پارتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەتا ئێستا ئامرازێك بووە لەدەستی خەڵكی كوردستان بۆ بەدیهاتنی ئامانجە دیموكراتی و نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی گەلی كوردستان.
لە حەفتا و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیدا جەخت لەوە دەكەمەوە، پارتی بۆ ڕزگاریی گەلی كوردستان و خزمەتكردنی گەلی كوردستان دروست بووە، بۆ ئەوە دامەزراوە خەڵكی كوردستان سەرفیراز بن و دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان هەردەم پارێزراو و بەهێز بێت. بۆیە دەبێ هەموو پارتییەكان لە ئاست گەورەیی مێژوو و قوربانیدانی حزبەكەیان و خوێنی شەهیدان بن و ئەركی خۆیان بە باشترین شێوە ئەنجام بدەن كە خزمەتكردن و بەهێزكردنی كوردستانە. هەموو لایەك بە دۆست و نەیارانی گەلی كوردستان ئەو ڕاستیە دەزانن كە چەندە پارتی بەهێز بێت ئەوەندەش كوردستان بەهێزە.
مسعود بارزانی
16ی ئابی 2024
………………………….
رسالة الرئيس بارزاني بمناسبة الذكرى الثامنة والسبعين لتأسيس الحزب الديمقراطي الكوردستاني
بسم الله الرحمن الرحيم
بمناسبة الذكرى الثامنة والسبعين لتأسيس الحزب الديمقراطي الكوردستاني، أتقدم بالتهاني والتبريكات لجميع كوادر وأعضاء وجماهير الحزب، كما أهنئ عوائل الشهداء الأبرار والبيشمركة الأبطال وجميع شرائح ومكونات كوردستان، متمنياً لهم الخير والسؤدد.
إن تأسيس الحزب الديمقراطي الكوردستاني في السادس عشر من آب 1946 بقيادة البارزاني الخالد كان ضرورة تاريخية لمواصلة مسيرة نضال وصمود الشعب الكوردي في تلك الأوقات العصيبة حينما كان أعداء ومحتلو كوردستان يسعون جاهدين لقمع وإخماد الثورة وكسر إرادة التحرر لدى شعب كوردستان، كان الحزب الديمقراطي الكوردستاني منذ تأسيسه وحتى اليوم وسيلة لتمكين شعب كوردستان من تحقيق أهدافه الديمقراطية والوطنية والقومية.
في الذكرى السنوية الثامنة والسبعين لتأسيس الحزب الديمقراطي الكوردستاني، نؤكد على أن الحزب أُسّس من أجل تحرير شعب كوردستان وخدمته، ولكي يعيش شعب كوردستان بعزّة وشموخ، وتبقى القضية المشروعة لشعب كوردستان مُصانة ومُحصّنة وقوية دائماً، لذا ينبغي أن يكون جميع من ينتمون للحزب الديمقراطي على مستوى الثقل والمكانة التاريخية العظيمة لحزبهم وما بذله من تضحيات ومن دماء زكية للشهداء، وأن يؤدوا على أكمل وجه واجبهم المتمثل بخدمة كوردستان وجعلها أقوى. الجميع بما فيهم أصدقاء وأعداء شعب كوردستان يدركون حقيقة أنه بقدر ما كان الحزب الديمقراطي الكوردستاني قوياً كانت كوردستان قوية كذلك.
مسعود بارزاني
16 آب 2024