عه‌لی حوسێن: پارتی ده‌ستی برایه‌تی و ته‌بایی بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان درێژ ده‌كات
هه‌ینی، 16ـی ئابی 2024، عه‌لی حوسێن، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه رایگەیاند، پارتی و بارزانی ڕۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بوو له ئازادی باشووری كوردستان و هاتنه‌ئارای قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.
عه‌لی حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پارتی و سه‌رۆك بارزانی وه‌ك ڕێبه‌رێكی گه‌وره‌ی مێژوویی، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، هه‌رێمی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌كوو هێز و سه‌رۆكێكی گه‌وره مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، پێگه‌ی پارتی له هاوكێشه ناوخۆیی و عێراقی و هه‌رێمی و ده‌ره‌كییه‌كان پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه و له‌م قۆناغه‌شدا كه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن هه‌نگاو ده‌نێت، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و پاك و بێگه‌رد ده‌كاته‌وه و مه‌به‌ستیه‌تی هاووڵاتی سه‌نته‌ری بڕیار بی بۆ دیاریكردنی ژیانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان.