تەقینەوە مەترسیدارەكە پەیوەندی نیوان یەكێتی و پەكەكە بەرەو كوێ
راپۆرتی خواكوڕك
لە 13ی 7ی ئەمساڵ مەلا بەختیارلە هۆڵی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی کۆڕیكی بە ناونیشانی ( مەترسیەکانی دۆخی ئێستا ؛ سازان یان ترازان ؟ ) ئەنجامدا لەو سمینارە كۆمەڵێك كەسایەتی و بەرپرس و سەرۆك حزب بەشداریان لەو سمینارە كرد، ، مەلا بەختیار بەدرێژی باسی دۆخی كوردستان و هەڵومەرجی هەستیارەكانی و ئاڵوگۆڕی ناوچەكە كرد، رایگەیاند كە دۆخەكە ناوچەكە زۆر هەستیار و وڵاتانی ناوچەكە، خەریكی رێكەوتنن، ئەو رێكەوتنانەش مەترسین بەسەر پارچەكانی كوردستان، بەتایبەتی رۆژئاوای كوردستان و باكوری كوردستان هەیە بە دەرەجەیەك، لێرەوە مەلا بەختیار زۆر بەروونی دانی بەشكەستەكانی پەكەكەدانا لە سوریا و توركیا، بەرەی ئەو پەكەكەی لەو دوو پارچەی كوردستان بەشكەستخواردوو پێناسە كرد، هەر ئەو كاتە لەلایان پارتی كرێكارانی كوردستان لەناوەخۆی باشوری كوردستان رۆژئاوای كوردستان هێرشی تووند كرایە سەر مەلا بەختیار ، چەندین ناو ناتۆڕیان لێنا، بەڵام بەگوێرەی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی لە سمینارەكەدا بابەتی سەرنج راكێش بابەتی روئیای یەكێتی بوو لەمەر بوونی سیاسەتی پەكەكە لەو دوو بەشەی كوردستان كە بەئاسانی خۆیان لێ بێ بەری كرد، بەرپرسیاریەتی شكەستی پەكەكەیان خستە سەر هەدەپە و پەیەدە، ئەمەش وای كرد كە بەرەیەكی ناو پەكەكە كە بەسەركردەكانی قەندیل ناسراون، ئەوە بە سەرەتای لێك دوور كەوتنەوەی نێوان یەكێتی و گۆڕان و لەگەڵ پەكەكە بزانن.
لەپاش سمینارەكەی مەلا بەختیار بەگوێرەی زانیاریەكان كە لەسەرچاوە میدیایەكان بڵاو كرانەوە، یەكێتی و گۆڕان ئاسایشیان تووند تر كرد، لەسەر پارتی كرێكارانی كوردستان و پاشكۆی ئەو پارتە كە ناسراوە بە تەڤگەری ئازادی لە سلێمانی، ئەمەش رۆژ لە رۆژ زەختەكانی یەكێتی و گۆڕان بۆ سەر تەڤگەری ئازادی و پەكەكە زیاتر دەبوو، هەر بەگوێرەی چاودێرانی سیاسی زەختە كانی یەكێتی و گۆڕان و ترسی ئەو دوو حزبە، لەسەرەتای یادی راپەرین ئەم ساڵ دەستی پێكرد، كاتێك پارتی هۆشداری دا لە پیلانێكی پەكەكە، ئەمەش گومانەكانی ئەو دوو پارتە لەسە پارتی كرێكارانی كوردستان زۆر تر بوو، بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاكان لەیادی راپەرینی بەهاری ساڵی 1991 لە باشوری كوردستان، پەكەكە ویستی لەو یادە دۆخی قەیراناوی كوردستان و ئەو ناوچەیە بقۆزێتەوە بۆ شاربەدەر كردنی گۆڕان و یەكێتی لە سنوری راپەرین تا كەلار، بەڵام یەكێتی لەو كاتە دا هێزێكی زۆری جوڵاند بە بریاری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ئەمەش یەكەم زەنگ ترازانی یەكێتی و گۆڕان بوو لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان، لەپاش ئەو تەوقیتە یەكێتی و گۆڕان رۆژ لە رۆژ لەپەرەسەندن دابوون، لەدژایەتی و زەخت كردنە سەر پەكەكە لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.
سەرچاوەیەكی سیاسی كە نەیوست ناوی ئاشكرا كرێت، لەپاش سمینارەكەی مەلا بەختیار و هەڵوی قۆستنەوەی راپەرین لەلایان پەكەكە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، یەكێتی چەندین جار پێشوازیان كردووە لە وەڤ و نێونەرانی ئەنەكەسێ و پەدەكەسێ، ئەمەش پەكەكەی زیاتر توورە كردووە، لەدواین گۆڕانكاریش دا یەكێتی و گۆڕان بەوردی چاودێری زۆرەوە هەڵمەتی راگەیاندنی دژی كەسایەتیە بەهێزەكانی پەكەكە دەكەن لەناو سلێمانی و دواین هوڵیشیان، لێدان بوو لە د.فایق گولپی سەرۆكی پێشووی پارتی چارەسەری پاشكۆی پەكەكە، لە باشوری كوردستان، بەجاسس و چەندانی تۆمەتی تریان لە قەڵم دا، بەمەش مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی راگەیاندنی دژی پەكەكە و كەسایەتیەكان لەناو یەكێتی و گۆڕان دژی پەكەكە سەری هەڵدا.
پاش هەموو ئەو رووداوانەی كە ئاماژەی مەترسیدارن لە نێوان پارتی كرێكارانی كورستان (پەكەكە)، یەكێتی و گۆڕان، لەدواین هەوڵە تەقێنراوەكەی دا ئاسایشی یەكێتی پەلاماری خۆپێشاندانێكی پەكەكە لە سلێمانی دەدات و ئەمەش وای كرد سەركردەیەكی حزبی پاشكۆی پەكەكە لە باشوری كورستان دۆخی ناكۆكی نێوان ئەو سێ پارتە بتەقێنێتەوە تا ئاستی هەرەشەی بەكار هێنانی چەك دژی یەكێتی و گۆڕان بكات، ئەمەش دۆخی پەیوەندی نێوان یەكێتی و گۆڕان و پەكەكەی بردە قۆناغێكی تر ، ئێستا دژایەتیەكانی پاشكۆی پەكەكە میدیاكانی بەئاشكرا ئاراستەی بەرپرسانی سلێمانیە، دۆخەكە بەتەواوی هەستیار بووە، لەئەگەری پەرەسەندنی ئەو دۆخە، كە لەزمانی محەمەد عەبدوڵڵا هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگای كوردستان، كە پاشكۆی پارتی كرێكارانی كوردستان، خرایە روو ئەگەری ئاڵۆز بوونی قۆناغەكی زیاتر لێدەكرێت.
https://www.youtube.com/watch?v=OoVlEimcZHE
چاودێر و شارەزایانی سیاسی پێیان وایە، پارتی كرێكارانی كوردستان ” پەكەكە” لە سلێمانی بەخاوەنێكی تری سلێمانی خۆی پێشكەش دەكات و هەرەشەكانی محەمەد عەبدوڵڵا لە سونگەی هۆشداری بۆ یەكێتی لەمەڕ مامەڵەكردن لەگەڵ پەكەكە دەخرێتە روو، كە ئەگەر بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ لایانگران و كادیرانی پەكەكە بكرێت، چەك بەهاوشێوەی كۆبانێ و باكوری كوردستان، كە تێیدا مەبەستی وێرانكاریە، بەكار دەهێنین بۆ رووبەروی یەكێتی و گۆڕان.