پیلانێکی نوێی یەکێتی لەسنووری هەڵەبجە ئاشکرا دەبێت

کۆڵبەرەکەی دوێنێ بۆچی کوژرا؟

لە پیلانێکی نوێی بافڵ تاڵەبانی و یەکێتی بەدیاریکراوی وەهاب هەڵەبجەیی، لەسنووری هەڵەبجە خەریکی سەرانە سەندنن لە خەڵکی ئاسایی و کۆڵبەرانی سەر سنوور !

بۆ ئەم مەبەستەش وەهاب هەڵەبجەیی کۆمەڵێک پیاوی خۆی بۆ ئەو کارە راسپاردووە و هەر کەسێک سەرانە نەدات ناهێڵن لەسەر سنوور کاری کۆڵبەری بکات و ، ئەگەر کەسی کۆڵبەر چاونەترس بێت و گوێ بە هەڕەشەی پیاوەکانی وەهاب نەدات و بەردەوام بێت لە کارکردن بەبێ سەرانەدان، لەپشتەوە تە•قەی لێدەکەن!، ئیتر یاخود دە•یکوژن یاخود برینداری دەکەن!

نزیکەی 20 فۆژ بەر لە ئێستا کۆڵبەرێک بەناوی (عومەر محەمەد) بەهۆی ئەوەی سەرانەی نەدابوو بە پیاوەکانی وەهاب و بەردەوام بوو لە کارکردن، لەلایەن یەکێک لە پیاوەکانی وەهاب هەڵەبجەیی بەناوی (ئیبراهیم ئاوای) تە.قەی لێ دەکرێت و بریندار دەکرێت!

ئەوکات بۆ ئەوەی بابەتەکە نەگاتە میدیاکان، هەرزوو کەسی تەقەکەر لەبەرچاوی خەڵک ون دەکەن و بە کەسوکاری کۆڵبەرە بریندارەکەش دەڵێن “دەستگیرمان کردووە و لەزیندانە.

دوێنێ هەمان ڕوداو دوبارە بویەوە و کۆڵبەرێکی تر بەهۆی ئەوەی ئامادەنەبوو سەرانە بە پیاوەکانی وەهاب هەڵەبجەیی بدات، لەلایەن یەکێک لە پیاوەکانی وەهابەوە بەناوی (هەڵکەوت) تەقەی لێ دەکرێت و دە•کوژرێت!

Back to top button