فرسەت سەید شوکر: پێویستە لە کەمپینچییەکان بپرسین کوا ماف و بودجەی هەرێم؟ گوتیان نەوت رادەست بکەن هەموو شت باش ئەبێ، کوا؟

فرسەت سەید شکور

کەمپینچییە دەهۆڵ کوتەکان لە کوێن؟

لەماوەی ڕابردوو، ئەوەی ڕەخنەی توند بوو ئاراستەی (حکوومەتی هەرێم) کرا بەوە نەوت ڕادەست ناکات و لەگەڵ بەغدا ڕێکناکەوێت، ئەم کەمپینچیانە تەنانەت بوونە جاش و چوونە بەرەی مقاوەمەی دژە کوردایەتی، ڕێگەی “خۆفرۆشی” نەما تاقی نەکەنەوە بۆ ئەوەی ئامانجە گڵاوەکانیان سەربگرێت، کەچی دوای ئەوەی “حکوومەتی هەرێم” ڕازی بوو بە داواکارییەکانی بەغدا و نەوتی ڕادەست کرد،
هەر ئەم دەهۆڵە کوتانە گوتیان؛ تەواو کێشەی مووچە چارەسەر بوو، بەڵام نەک چارەسەر نەبوو، بەڵکو لەژێر فشاری نەیارانی کورد هێندەی تر بیانوو دۆزرایەوە بۆ نەناردنی مووچەی فەرمانبەران کە مافی خەڵکی کوردستانە.

جاشەکانی سەردەم هێندە ڕوو قایمن، هێندە چاوچنۆکن چوونەتەوە قاڵبەکەی خۆیان نە دەنگیان و نە ڕەنگ، نە خۆپیشاندان دەکەن و نە کەمپین، نە غیرەتیان هەیە بە وشەیەک ڕەخنە بگرن، دەرکەوت ئەوانە (شێری ناوخۆ و ڕێوی دەرەوەن) ئەوانەی لە بەغداد کەوتبوون بۆ ئەوەی دەسەڵاتی هەرێم بگەڕێتەوە بەغدا، هەر ڕۆژە و لە دیوەخان و بارەگای چەکداری نایاسایی کەوتبوون ئێستاکە چاو ڕووی ناو خەڵکیان نییە، بەڵکو بگرە پۆزش بۆ خیانەت و خۆفرۆشییەکانیان دەهێنەوە.

مێژوو، بەرگریکارانی ڕاستەقینەی ماف و قووت و داخوازی خەڵکانی کوردستانی تۆمارکردووە، کە (بەرەی کوردایەتی) سەرپەرشتی دەکات، هەروەها جاش و جاشولکەکانی تۆمارکردن کە لە بەر پێی بەرپرسانی عێراقدا دەکەوتن بۆ نەهێشتن و سڕینەوەی قەوارەی هەرێم، سەرشۆڕ و زەلیل بوون.

Back to top button