وەزیری پەروەردە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ: مەسرور بارزانی بەرژدی لەسەر خەتە و خەمخۆرتانە 

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی کردنەوەی قوتابخانەیەکی نۆ پۆلی لە ناحییەی باسرمەی سەر بە هەریر بە مامۆستایانی وانەبێژی گوت: مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان، مشورخۆر و خەمخۆرتانە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی ئابی 2024، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی کردنەوەی قوتابخانەکەدا گوتی: هەموو کەرتی پەروەردەمان بە دیجیتاڵی کردووە، پرۆگرامەکانی خوێندنمان لەڕووی ناوەڕۆک و دیزاین دەستکاری کرد و گۆڕی، بێ ئەوەی یەک دیناری بۆ خەرج بکەین و بەهەدەری بدەین، گوتیشی: ستراتیژیەتی راهێنانی مامۆستایانمان دانا، زیاتر لە 150 قوتابخانەمان دروست کردووە و تا تەمەنی کابینەی نۆیەم تەواو دەبێت، دروستکردنی قوتابخانەکان دەگەیەنینە 200 قوتابخانە.

وەزیری پەروەردە راشیگەیاند، 1650 قوتابخانەیان نۆژەن کردووەتەوە، 468 ژووری نوێی خوێندنیان دروست کردووە، هەڵسەنگەندنیان بۆ تەواوی قوتابخانەکانی کوردستان بۆ ساڵی 2022 و 2023 کردووە، ئاستی قوتابخانە حکوومییەکانیان بەرزکردەوەتەوە.

ئالان حەمە سەعید ئاماژەی بەرۆڵی گرنگی سەرۆکی حکومەت کرد و گوتی: ئەو پرۆژانە هەموو ئەو بەڵێنانەن کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 10ـی تەممووزی 2019 لە پەرلەمانی کوردستان لە کارنامەی خوێندن ئاماژەی بۆ کرد و گوتی: گرنگی دەدەین بە کەرتی خوێندن و پەروەردە، بۆیە لە وەزارەتی پەروەردە هەموو کارێکمان بە دیجیتاڵی کردووە.

گوتیشی: سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە کرد کە قوتابخانەی نوێ دروست دەکەین، گوتی: 150 قوتابخانەمان دروست کردووە و دەیگەیەنینە 200 قوتابخانە، دەڵێت: شوێنی زیاتر لە 120 هەزار منداڵمان کردووەتەوە، گوتیشی: ئێستا دەزگای خێرخوازیی بارزانی 50 قوتابخانە نۆژەن دەکاتەوە،سەرباری ئەوەی 74 قوتابخانەمان کردووەتە وزەی خۆر، هەرچەند قەیرانی ئابووری و شەڕی داعش و کۆڕۆنا هەبوون.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوە کرد کە، کەم و کوڕی و پێوسیتیان هەیە، بەدوای کەموکوڕییەکانەوە دەچن و چارەی دەکەن، گوتی: هیچ لە بەربەستەکان ئێمەیان نەوەستاند، کتێبەکان ئامادە کراون بۆ قوتابییان، بۆ چاپکردنی ئەو کتێبانەش نزیکەی 25 ملیار دینار پێویستە، دەڵێت: لەماوەی ئەو کابینەیەدا بای 100 ملیار دینار پێوستیمان بۆ قوتابخانەکان کڕیوە، 58 هەزار تەختەی دانیشتمان بۆ قوتابخانەکان کڕی، ئەو پرۆژانەمان کردووە و جێبەجێ کردووە، بەڵێن نین.

لەبارەی وانەبێژانەوە گوتی: “مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت مشورخۆر و خەمخۆرییانە، زۆر بەوردی لەسەر خەم و پرسی مامۆستا زۆر دیدێکی رۆشنی هەیە، گوتیشی: 5088 مامۆستای گرێ بەستمان کردووەتە هەمیشەیی، ئەوەی پێمان بکرێ بۆ مامۆستایانی وانەبێژان دەیکەین.”

Back to top button