تاڵەبانی: پەرلەمانی عێراق بە ئێمەی كوردی گوت خوات لەگەڵ

خواكوڕك 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان بێگەرد تاڵەبانی پێی وایە هەڵوێستی پەرلەمانی عێراق كۆتا هەڵوێستی عێراق بوو، دەلێت پەرلەمانی عێراق پێی گوتین خواتان لەگەڵ”.

 

تالەبانی  له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌مرِۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی دژی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان دا له‌كه‌ركوك ئه‌مه‌ بۆ خۆی په‌یامێكی گه‌وره‌یه‌ و وه‌ڵامیكی نارِاسته‌وخۆیه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تی كورد، رونیشكردوه‌ته‌وه‌، ئێمه‌ باس له‌ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ین جێ هێشتنی پەرلەمان پاساوێكی زۆر لاوازە بەرامبەر بەو بریارەی پەرلەمانی عێراق بۆیە پێویستە ریفراندۆم و سەربەخۆی كبەكردار بچێتە بواری جێبەجێ كردن و هەرچی زووە، سەركردایەتی كورد بۆ نوێنەرانی كورد لەبەغداد لەگەورەترین پۆستەوە بۆ بچووكترینیان بریار بدەن و ئێمە چێمان ماوە لەگەڵ حكومەتی ناوەند، كە بەرژەوەندی ئەو هەرێمی تێدا بێت، مەگەر بەرژەوەندی حزبی و شەخسی هەمو لایانەكان نەبێت”.

هەروەها نووسیویەتی: بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێك ڕاستگۆیمان تێدایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و میلله‌ته‌ داماوه‌ با ناكۆكیه‌كان وه‌لانێن و په‌رله‌مان كارابكه‌ینه‌وه‌ یاسایه‌ك بۆ ریفراندۆم په‌سدن بكه‌ین و بۆ یه‌كجاری ماڵئاوایی له‌حكومه‌تی عێراق بكه‌ین هه‌ رێمی كوردستان دوای بریاردانیش دۆخی له‌ وه‌ خراپ تر نابێت كه‌ ئێستا هه‌یه‌ ئیترِ ترسمان له‌ چیه‌ ؟؟!!.جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌، یان ئه‌وه‌ته‌ هه‌موومان سه‌ربه‌خۆیی ته‌ نها بۆ دروشم و فشار به‌ كارده‌هێنێن و خۆڵ ده‌كه‌ینه‌ چاوی میلله‌ته‌كه‌مان .

له‌كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا، وتوویه‌تی:  ئه‌ مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌ ده‌رگاوه‌ ماڵئاوایی له‌ كوردو خواسته‌كانی كرد له‌چوارچیوه‌ی عێراقی فیدراڵدا ئیتر ئه‌گه‌ر ئێمه‌ خۆمان له‌ په‌نجه‌ره‌وه‌ نه‌ چینه‌وه‌ ژوره‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ی تر له‌ به‌ ھای خواسته‌ كه‌ مان كه‌ م  دەكه‌ ینه‌ وه‌

 

Back to top button