لە نووسینەكەیدا، راگەیاندووە، بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەى کەمئاوى كە بەهۆیەوە بەشێک لە گەڕەکەکانى شارى هەولێر و دەروبەرى دووچارى گرفت دەبوون، بە هەوڵى تیمە هاوبەشەکانى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان توانرا تاڕادەیەکى زۆر باش ئیدارەى ئەو کێشانە بدرێت، وەک هۆشیارکردنەوەى هاوڵاتییان لە بەفیڕۆنەدانى ئاو و بڕینی سهرپێچی و زێدهڕۆییهكانی سهرتۆڕی ئاوى پاکى ماڵان و ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ هەموو ئەوکەسانەى کە ئاو بەفیڕۆ دەدەن، هاوکات هەردوو بەڕێوەبەرایەتى ئاوى هەولێر و دەوروبەر بە هەماهەنگى یەکتر و لە چوارچێوەى ئەو نەخشە و بەرنامە و پلانەى پارێزگاى هەولێر دایڕشتبووە بۆ چارەسەرى گرفتەکانى کەمئاوى، چارەسەرى کێشە و کەموکوڕى تەکنیکى بیرەکان و لێدانى بیر بەدیل و تازە، بۆ ئەو سێ مانگەى هاوین وەک یەک تیم چەندین هەنگاو بۆ ئەومەبەستە گیرایەبەر، بە تایبەتى لە بەڕێوەبەرایەتى ئاوى هەولێر، ئەوکارانە ئەنجامدراون:-
یەکەم : ئیفرازەکان
1- گۆڕینی بەشێکی هێڵی سەرەکی بۆڕی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز 3 لە ناو ووێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز 3 لە سەربودجەی پارێزگای هەولێر، بە گوژمەی ( 535 ) ملیۆن دینار کە بووە هۆی کارپێکردنی پەمپی پێنجەمی پڕۆژەکە و زیادکردنی 2000م3/ لە کاتژمێرێكدا.
2- چاککردنەوە و بە کارخستنەوەی ووێستگەی یەکەم لە ناو ئیفراز خابت بە توانای 500 م3/ لەکاتژمێرێکدا لەسەر بوودجەی پارێزگای هەولێر بە گوژمەی ( 190 ) ملیۆن دینار.
3- چاککردنەوەی هەردوو پەمپی ووێستگەی دووەمی ئیفراز خابت ( بای واتەر) بە توانای ( 1000 ) م3/ لە کاتژمێرێکدا لەسەر فەرمانی بەڕێز پارێزگاری هەولێر لەسەر بوودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر کە ماوەی زیاتر لە 10 مانگ بوو لە کارکەوتبوو.
4- چاککردنەوەی دوو ماتۆڕی پەمپی ژمارە 1 و 2ى ووێستگەی ئاوی ئیفراز یەك کە ماوەی 5 مانگ بوو لە کارکەوتبوو لەسەر بوودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی ئاوى هەولێر.
5- چاککردنەوەی چوار پەمپی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز 2 کەلەلایەن کۆمپانیان بای واتەر دانرابوو چاك نەدەکرایەوە بە فەرمانی بەڕێز پارێزگاری هەولێر چاککرایەوە لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی ئاوى هەولێر.
6- لە ئیفراز 2 های لیفت کڕینی دوو ماتۆڕ بۆ هێڵی سایلۆ و کوێستان بۆ یەکەمین جار هێڵی سایلۆ کرایە 3 پەمپ کە ساڵانێك بوو دوو پەمپ بوو .
7- لە ئیفراز 3 دوو پەمپ لە ئینتەیك دوو پەمپ لە لۆو لیفت یەك پەمپ لە مارعۆدا چاککرانەوە.
بەم چاکسازیانە کۆی گشتی ئاوی نێردراو بۆ شاری هەولێر لە ( 10400 ) مەتر سێجا / لە کاتژمێرێكدا بەرزبوویەوە بۆ ( 14600 ) مەتر سێجا لە کاتژمێرێكدا، واتا لە کۆی گشتی ئاو نێردراو لە ڕۆژێکدا 24960 مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا بەرز بوویەوە بۆ ( 350400 ) مەتر سێجا لە کاتژمێرێكدا، لە کاتی ئێستاشدا گشت ووێستگەکان بە تەواوی توانای خۆیان کاردەکەن .
دووەم : بیرەکان
لەسەر بوودجەی تەنگەتاوی
15 بیر لێدراوە ( بێر کۆت ژمارە 2 ، تۆبزاوا احمد 1 ، باداوا 28، بنسلاوە 20 ، هاوکاری 10 ، بەحرکە 66 ، پۆلیسان 7، گردەڕەشەی بچووک 3 ، قەرەبووی ژیان ژمارە 22 ، مفتی ژمارە 9 ،هەرێم ژمارە 1 ، سەربەستی ژمارە 13 ، 94 باداوە ژمارە 40 ، گەرەکی ڕزگاری ژمارە 4 ، قەڵاتی نوێ ).هەروەها 10 بیری تر لەو چەند ڕۆژە دەست پێ دەکات ( بحرکە دوو بیر ، بنسلاوە دوو بیر ، بێرکۆتی نوێ یەک بیر ، دارەتوو دوو بیر ، باداوە یەک بیر ، پیرزین یەک بیر ، هەولێری نوێ ( سەربەخۆیی ) یەک بیر ).
لەسەر بودجەی پارێزگا متفرقە
5 بیر ( دارەتوو 94 گەڕەکی ژین ، کۆلێژی دەرمانسازی ، گەرەکی ژیان بدیل ژمارە 9 ، نەورۆز بدیل ژمارە 5 جهازی لەسەرە، بەشی ناوخۆیی 18 ی شوبات فەرمانی دەرچووە).
خێر خوازی
11 بیر لەم شوێنانە لێدراوە ( قەرەچناغە، ئازادی، شادی، دارەتوو، شاوێس، دارەتوو ، هاوکاری ، سەرکارێز، نازناز، بنسلاوە)، 5 بیریش لەسەر سندوقی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی عێراق بەسەرپەرشتی پارێزگای هەولێر لەم شوێنانە لێدراوە، (2 بیر لە گەزنە ، 1 بیر لە گوندی شێخە شەل ، 2 بیر لە باغەمرە شەهاب )
چاککردنەوەی بیرەکان :
زیاتر لە 622 ملیۆن دینار بۆ پێداویستی بیرەکان سەرف کراوە
تۆڕی ئاو:
30 کیلۆمەتر دانانی تۆڕی ئاو لە شاری هەولێر ئەنجام دراوە .
پڕۆسەی تانکەر
367 ملیۆن دینار پڕۆسەی تانکەر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ئەنجامدراوە ( لەسەر بودجەی پارێزگا ى هەولێر، وەزارەتى شارەوانى ). ئەوەجگە لە بەستانوەی نزیکە 300 بیر کە لە ڕێگەی مولیدە ئەهلییەکان لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دابینکراوە.