36ساڵ بەسەر ئەنفالی بادینان تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ 36 ساڵ بەسەر ئەنفالی بادینان تێدەپەڕێت، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 14 هەزار هاووڵاتی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەلایەن ڕژێمی بە*عسەوە لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی پێشوەختە پلان بۆ داڕێژراو ئەنفالکران.

ئەنفالی بادینان کە لە 25ی ئابی 1988 دەستی پێکرد و 6ی ئەیلوولی هەمان ساڵ کۆتایی پێهات، بە درێژایی سنووری نێوان عێراق و تورکیا و قووڵایی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆی ئێستا، دەڤەرەکەی گەمارۆدا و ئاواییەکانی بناری زنجیرە چیاکانی (گارە، مەتین، بێخێر، شیرین، پێرس) و گوندەکانی دەوروبەری ڕووبارەکانی خابوور و زێی گەورە کەوتنە بەر شاڵاوەکە.

بە گوێرەی بەڵگەنامەکان، لەو شاڵاوەدا 13 ھەزار و 553 کەس دەستگیر و بێ سەروشوونکران، جگە لە شەهید و برینداربوونی سەدان هاووڵاتی بەهۆی بۆردوومان و تۆپبارانەکان و کیمیابارانکردنی چەندین گوند ژمارەی قوربانیان بۆ 14 و 473 کەس بەرزبووەوە.

Back to top button