لە گەرمیان حەشدی شەعبی بە رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی دەستی بەسەر ژمارەیەک بیرە نەوتدا گرت
بەیانی ئەمڕۆ دیسان لە گەرمیان حەشدی شەعبی بە رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی دەستی بەسەر ژمارەیەک بیرە نەوتدا گرت
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند :” بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر چوار بەدیاریکراوی هێزێکی زۆری حە*شدی شە*عبی کە نزیکەی سێ هەزار چەکدارن و بە 100 ئۆتۆمبێل و شۆفڵ و هامەر و کەرەستەی سەربازی دیکە، بە رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی لە ناوچەی بۆشایی ئەمنی لە سنووری لیوای پێنجی پیادە لە گەرمیان هاتوونەتە ناحیەی کوڵەجۆ و چەند بیرە نەوتێکیان دەست بەسەردا گرتووە و، سەرقاڵی دروستکردنی سەنگەرن و بەهێزکردنی پێگەکانیان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە؛ پێشمەرگەکانی پارتی رێگرییان لە هێزەکانی حە*شدی شە*عبی کردووە ناوچەی بۆشایی ئەمنی تێپەڕێنن، بەڵام حە*شدی شە*عبی گووتیویانە ئەوان بە رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی هاتوون.