سه‌عید هه‌ركی: جارێ روون نییە خیانهتهكەی ئەمجارەی یەكێتی بۆ داگیركردنی بیرە نەوتێكە یان گرێبەستی فرۆشتنی ناوچەكەیە
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ 25ی ئابی 2024، هێزێكی زۆری میلیشیاكانی حە*شدی شە*عبی لە سنووری ناحیەی كوڵەجۆ لە گەرمیان پێشڕەوییان كرد و دەستیان بەسەر ناوچەیەكی فراواندا گرت، لەوبارەیەوە سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له خولی پێنجەمی په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەوەی ئەمڕۆ روویدا، هێشتا بە تەواوی روون نەبووەتەوە ئاخۆ خیانەتێكە بۆ جێگیركردنی هێزی كۆماندۆ و داگیركردنی بیرەنەوتێكە، یانیش گرێبەستی فرۆشتنی ناوچەكەیە بە میلیشیاكان.
سه‌عید هه‌ركی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له خولی پێنجەمی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند: “هه‌وڵی فرۆشتنی بیره نه‌وته‌كانی كوڵه‌جۆ هه‌بوو، به هه‌وڵی پێشمه‌رگه‌كانی سەر بە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رێگری لەم هەوڵە كراوە و باس لەوە دەكرێت كە حە*شدی شە*عبی كشاوەتەوە، به‌ڵام ئێستا گومانمان هه‌یه، چونكه هێزی كۆماندۆ به‌بێ ئاگاداری و رەزامەندی وەزارەتی پێشمه‌رگه، به‌ره‌و ئه‌وێ براوە بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و بیره نه‌وته‌دا بگرن كە حە*شدی شە*عبی دەیویست داگیری بكات، ئامانجیان لەم كارەش دوورخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و هەروەها دوورخستنەوەی هێزەكانی پۆلیسی نەوت و غازە لەو بیرە نەوتەدا، بۆ ئه‌وه‌یانە دوایی خۆیان له‌گه‌ڵ حه*شدی شە*عبی ئیداره‌ی بیره نهوتهكە بده‌ن و داهاتەكەی بدزن.“
ئاشکراشی کرد، هەرچەندە دەگوترێ هێزەكەی حە*شدی شە*عبی كشاونەتەوە، بەڵام ترسی ئەوە هەیە كە خیانەتێكی ژێربەژێری یەكێتی هەبێت بۆ ئەوەی ناوچەكە تەسلیمی میلیشیاكان بكرێت، چونكە هێشتا روون نییە ئاخۆ خیانەتەكە لەپێناو ئەوەیە هێزی كۆماندۆی یەكێتی خۆی دەست بەسەر بیرەكەدا بگرێت و ئیتر یەكێتی بەشەریكی لەگەڵ حە*شد بەقاچاخ نەوت بفرۆشن، یانیش خیانەتەكە گرێبەستی فرۆشتنی ئەو ناوچانەیە؟