دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان سوپاسی مەسرور بارزانی دەکەن

دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکەن و دەڵێن: گرێبەست کردنی نزیکەی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ بڕیارێکی ئازا و بوێرانە بوو کە بووە جێگای رەزامەندی و دڵخۆشی هەزاران خێزان و گەنجی ئەم نیشتمانە .

ئەمڕۆ دووشەممە 26/8/2024، دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان سوپاسنامەیەكیان ئاراستەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، تێیدا هاتووە: “دوای چاوەڕوانییەکی زۆری مامۆستایانی وانەبێژ بۆ گەیشتن بە مافەکانمان کە بەهۆی قەیران و کۆسپی دارایی و سیاسی وەکوو شەڕی داعش و ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەناردنی پشکی هەرێمی كوردستان لەلایان حکومەتی فیدراڵەوە، دوایین جار ڕۆژی یەكشەممە 25/8/2024، بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژیدا بەشێوەی گرێبەست.”

دەشڵێن:” ئەم هەنگاوەی بەڕێزیان بەهەنگاوێکی گرینگ و گەورەی دەزانین لەپرۆسەی پەروەردە و فێرکردن ، گرێبەست کردنی نزیکەی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ بڕیارێکی ئازا و بوێرانە بوو کە بووە جێگای رەزامەندی و دڵخۆشی هەزاران خێزان و گەنجی ئەم نیشتمانە .

سوپاس و پێزانینی زۆرمان هەیە بۆ بەڕێز مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خەمخۆری بۆ پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن ،

ئەم بڕیارە سەلمێنەری ئەوەیە بەڕێز جەنابی سەرۆکی حکومەت سەرەڕایی دڵسۆزیی بۆ پەروەردە و فێرکردن ، هەروەها خەمخۆر و دڵسۆزە بۆ مافی مامۆستایان .

 

Back to top button