په‌كه‌كه به‌ته‌واووی له هه‌ڵوه‌رین نزیكبوه‌ته‌وه و 500 چه‌كداریان وازیان هێناوه و بوون به پێشمه‌رگه.
خواكوڕك
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له شنگال رایده‌گه‌ێنێت” ئێستا زیاتر له 400 چه‌كداری په‌كه‌كه هاتوونه‌ته ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ڕۆژانه‌ش به‌رده‌وامه هاتنیان، 100 چه‌كداری تریش له ئێستایه وازیان هێناوه و له ماڵ دانیشتوون چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنن.
(قاسم ده‌ڕبۆ) فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه له شنگال و دووروبه‌ری ڕایده‌گه‌ێنێت” پاش ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سنوری شنگال، ده‌گای والا كرد بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه تاوه‌كو بێنه ریزه‌كانی، تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 400 چه‌كدار په‌یوه‌ندییان كردووه و 100 چه‌كداریش له ماڵ دانیشتوون چاوه‌ڕێی مه‌شق و بنكه‌ی سه‌ربازی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بكه‌ن، كه‌واته ڕێژه‌كه گه‌یشتووه به 500 كه‌س زیاتریش، زۆرن ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ده‌یانه‌وێ په‌یوه‌ندی بكه‌ن له ئێستایه ته‌نها چاوه‌ڕێی سه‌ربازگه‌ن ده‌نا هه‌موو چه‌كدارانی ئێزیدی نیو ریزه‌كانی په‌كه‌كه دێن و ده‌بنه پێشمه‌رگه.
ده‌ڕبۆ زیاتر گوتویه‌تی” ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان لیژنه‌یه‌كی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و چه‌كدارانه داناوه و هه‌ر چه‌كدارێك دێت فۆرم پڕده‌كاته‌وه پاشان ڕێك ده‌خرێن و مه‌شقی سه‌ربازییان پی ده‌كرێ، و ده‌كرێن به پێشمه‌رگه له ڕیزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هۆكاری هاتنی ئه‌و هه‌موو چه‌كداره‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه په‌كه‌كه دژه كورد و ئێزیدییان ڕه‌فتار ده‌كات و ده‌یه‌وی خۆی بسه‌پێنێ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ئه‌و چه‌كدارانه‌ش قبوڵی ئه‌وه ناكه‌ن، چونكه باش ده‌زانن په‌كه‌كه ئه‌جێندای ئه‌قلیمی و ووڵاتانی تر به‌ڕێوه‌ده‌بات، بۆ تێكدانی بارودۆخی كوردستان، و به‌تایبه‌تی تر شنگال.