جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: لە هەفتەیەکدا مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەکان خەرج دەکرێت
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق زانیاری له‌باره‌ی مووچه بڵاو کردەوە و رایگەیاند، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوەزیرانی عێراق قسه‌ی كردووه.
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشکرای کرد، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی گفتوگۆمان كرد و بڕیاری دا ئه‌مرۆ رێنوێنی بدات به خه‌رجكردنی مووچه‌ی ده‌زگا سه‌ربازییه‌كان بۆ مانگی تهمووز و ئاب خه‌رج بكرێت.
روونیشیکردووەتەوە، كه‌له‌باره‌ی ئه‌و كێشانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق دروستی كردووه به‌برینی مووچه‌ی چه‌ند توێژێك له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك پێشنیارمان كرد، ئه‌وانه‌ی دوو جار ناویان هاتووه ئه‌وانه‌ن كه فه‌رمانبه‌رن له‌هه‌رێم و مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه نووسراو ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كاری عێراق بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌یان ببرێت نه‌ك بڕینی مووچه‌كانیان كه سه‌ربه حكومه‌تی هه‌رێمه، هه‌روه‌ها “له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی بایومهتریان نه‌كردووه به سه‌رۆك وزیرانم راگه‌یاند ئه‌وه‌ی بایۆمه‌تری نه‌كردووه مانای ئه‌وه نییه و بوونی نییه و نابێت مووچه‌كانیان ببڕن هاوشێوه‌ی ئه‌وان له حكومه‌تی ئیتحادیش هه‌یه و بایومهتریان نه‌كردووه”.
ئاماژەی بەوەش كردووه، كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌و پرۆسه‌یه‌دا زۆر خێرایه و له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه له كۆی 600 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر كه مابوون و بایومهتریان نه‌كردبوو ئیستا ته‌نها 100 هه‌زار ماوه و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
له كۆتایشدا ده‌ڵێت، دڵنیابن هه‌رچی هه‌وڵ و توانا‌مان هه‌یه ده‌یخه‌ینه گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم لهمیزاجی وه‌زیرێك یان كه‌سێك ده‌ربكه‌ین و بچێته چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی هه‌ردوو حكومه‌ت و یاسا به‌ركاره‌كان.