سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی ئابی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کلاوس شترایشەر، كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسوڵی گشتی و حکومەت و گەلی ئەڵمانیای کرد بۆ پەیوەندي دۆستانە و پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان، هەروەها خواستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنەی دووپات کردەوە.

کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا پێزانینی بۆ پشتگیری و هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانە دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشاندا.

 

Back to top button