بە نووسراوێكی فەرمی حكومەتی عێراق قسەكانی مەسرور بارزانی سەلمێنرا

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق فەرمانی وزاری بۆ دامەزارندنی چوار هەزار و 129 هەڵگری بڕوانامەی ماستەر دەركرد و لەسەر میلاكی وەزارەتەكە دایمەزراندن، وەك لە وێنەیەكی فەرمان وزارییەكەدا دەزگایی میدیاییم خواکوڕک كە وێنەیەكی دەست كەوتووە، بەپێی بڕیار و رێكارەكان ئەم دامەزراندنانە كراوە، ئەمە لەكاتێكدایە، لە هیچ یەكێك لەو دامەزراندنانە پشكی هەرێمی كوردستانی تێدا نییە.

 

ئەم بڕیارەی ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا، رێك دوای رۆژێك لە قسەكانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دێت لەكاتی بڕیاردانی بۆ بە گرێبەست كردنی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژلەسەر داهاتی ناوخۆ و لەكاتی بینینی نوێنەری بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژدا رای گەیاند، ئەگەر بێیتە سەر رێژەی دامەزراندن لە تەواوی عێراقدا، هەرێمی كوردستان بێبەش كراوە لەو دامەزراندنانەی لەسەر ئاستی هەموو عێراق، حکوومەت كردوونی”.

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق لە فەرمان وزاری دامەزراندنی ئەو چوار هەزار و 129 كەسەدا ئاماژەی كردووە بەپشت بەستن بە ئەحكامەكانی مادەی 14/دووەم بڕگەی “ئەلف” لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵیدا بۆ ساڵی 2023، فەرمان وزاری بۆ دامەزراندنی ئەو خاوەن بڕوانامانە كراوە.

 

ئەمە لەكاتێكدایە بەپێی هەمان بڕگە لە بودجە هەرێمی كوردستان مافی دەستووریی خۆیەتی بەپێی یاسای بودجەی فیدراڵی پشكی هەبێت لەو دامەزراندنانەی كە ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی كردوونی و فەرمان وزاریەكە لە رێككەوتی “ئەمڕۆ” 26/8/2024 ژمارەی 11/4/ت ی دەركردەی پێ دراوە و لە 13ی ئەم مانگەیش لەلایەن دكتۆر “نەعیم عەبودی” واژووی لەسەر كراوە.

 

جێگەی ئاماژەیە بەهۆی ئەم سیاسەتانەی بەغدا بەرانبەر بە هەرێم، تا ئێستە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەستراو بووە لە ئاستی ویست و بەرنامەی خۆیدا دامەزراندن بۆ دەرچووان بكات و دوێنێش سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی گوت، هەندێكجار خەڵكی ئێمە برسی دەكەن و وا دەكرێت لەلایەن بەغداوە خەڵكی ئێمە برسی بكرێت و نانبڕاو بكرێت و مووچە نەدرێت، ئینجا دێن لێرەوە “تەحریك”ی مامۆستا و هاووڵاتییان دەكەن و دەڵێن، دەبێ گلەیی لە حكوومەتی هەرێم بكەن.

 

مەسرور بارزانی ئەوەیشی گوت،  هۆكاری نانبڕینی ئێوە و خەڵكانی تر كەسێكی ترە، بەڵام پێتان دەڵێن، دەبێ دژی خۆتان هەڵوێست وەرگرن و رازی نەبن و ناڕەزایەتی خۆتان دەربڕن، بەڵام نایەن هۆكارەكە دیاری بكەن یا ئەو كەسەی بووەتە هۆی نانبڕینی ئەو خەڵكە گلەییەكە ئاڕاستەی ئەوان بكرێت.

 

مەسرور بارزانی ئاماژەیشی كرد بە داخەوە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکرێت، هەر بۆ نموونە لە ئاستی حکومەتی فیدراڵدا، لە پارێزگاکانی تری عێراقدا، تەنیا لە ماوەی ساڵێکدا ، نزیکەی یەک ملیۆن کەس دامەزراون ، بەڵام تەنانەت یەک کەسیان بۆ هەرێمی کوردستان دانەمەزراندووە.

 

هاوكات لەگەڵ دامەزراندنی چوار هەزار و 129 كەس بێ ئەوەی پشكی تەنیا كەسێكیشی بۆ كوردستان بێت و قسەكانی مەسروور بارزانی لەبارەی نادادپەروەری عێراق لە دابەشكردنی پشكەكانی دامەزراندن، ماوەی زیاتر لە 53 رۆژە بێ هیچ پاساوێكی یاسایی و راگەیەنراو تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە بە بڕیارێكی سیاسیی راگیراوە و عێراق تا ئێستە هیچ راگەیەنراو و لێدوانێكی فەرمی لەبارەوە نییە، لەكاتێكدا رۆژانە هەرێم بە داتا دەنگۆكان رەت دەكاتەوە.

Back to top button