حکومەتی هەرێم گوژمەی پێویستی بۆ جێبەجێكردنی پێنج پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە رانیە تەرخان کرد

حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوژمەی پێویستی بۆ جێبەجێكردنی پێنج پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە رانیە تەرخان کرد

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا رەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی پێویست بۆ پێنج پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانی رانیە.

ئەوەش خراوەتەروو :” گوژمەی پڕۆژەكان لەسەر ڕێژەی 100%ی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی رانیەیە و بەمەبەستی رێگاسازیی قیرتاوكردن و كۆنكرێت و بواری دیكەی شارەوانی بەگوێرەی ڕێنمایییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج كراوە.

پڕۆژەكان:

گوژمەی 63،602،000 دینار بۆ پڕۆژەی دابینكردن و چەسپاندنی بەرزە هێمای نیشاندەر.

گوژمەی 99،502،000 دینار بۆ پڕۆژەی ڕێگاسازی لە چەند كۆڵانێكی گەڕەكی رووناكی، سنووری شارەوانی رانیە.

گوژمەی 90،450،000 دینار بۆ پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی چەند كۆڵانێكی گەڕەكی رزگاری لە ناوەندی قەزای رانیە.

گوژمەی 99،220،000 دینار بۆ پڕۆژەی ڕێگاسازی لە چەند كۆڵانێكی گەڕەكی شارەوانی لە رانیە.

گوژمەی 99،390،000 دینار بۆ پڕۆژەی رێگاسازی لە چەند كۆڵانێكی گەڕەكی ئاشتی لە سنووری شارەوانی رانیە.

Back to top button