زانیاری نوێ لەسەر ٣٥٠$ ملیۆن دۆلارە دەست بەسەرداگیراوەکەی بافڵ و قوباد تاڵەبانی لە ئیمارات بڵاو کرایەوە

دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو چەندین میدیای جیهانی و لۆکالی بڵاویان کردەوە، ٣٥٠$ ملیۆن دۆلاری کوڕانی جەلال تاڵەبانی لە ئیمارات بە فەرمانی ئەمریکا دەستیان بەسەردا گیراوە، چونکە هەموو پارەکە پارەی رەش بووە کە بە چەندین رێگای نایاسایی وەک بازرگانی بە مادەی هۆشبەر لەلایەن بافڵ و قوبادەوە پەیدا کرابوو.

بەپێی زانیارییەکان :” دوای چەندین جار هەوڵدان لەلایەن کورانی تاڵەبانیەوە بۆ رزگارکردنی پارەکانیان، ئیمارات ڕەتیکردەوە کە بلۆک لەسەر پارەکە هەڵبگرێت، چونکە ئەمریکا بە فەرمی رایگەیاندووە کە ئەم پارەیەی بافڵ و قوباد تاڵەبانی نایاساییە و دزراوە و پارەی رەشە.

ئەوەش زانراوە کە لە کۆتا هەوڵدا ئەمجارە، کە پێش چەند مانگێک بوو ، بافڵ داوای لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی عێراقی کردبوو کە هەوڵ بدات پارەکانی لە وڵاتی ئیمارات بۆ رزگار بکات ، لەبەرامبەردا ئەگەر حەلبوسی سەرکەوتووبوو لەم کارەدا ،١٠٠ ملیۆن دۆلار دەداتە حەلبوسی ، هەربۆیە لە کاتی بەشدرایکردن لە پرسەی کۆچی دوایی شێخ تەحنون بن محەمەد ئالنەهیان لە وڵاتی ئیمارت، حەلبووسی، بافڵی لەگەڵ خۆی برد بۆ پرسەکە لە ئیمارات و پێکەوە بەشداری پرسەکە بوون، بە پێی زانیاریەکان، لە کاتی مەراسیمی بەڕێوەچوونی پرسەکەدا محەمەد حەلبوسی و بافڵ تاڵەبانی داوایان لە (شێخ محەمەد بن زاید ئالنەهیان سەرۆکی ئیمارات) کردبوو کە پارەکەیان ئازاد بکات، بەڵام (سەرۆکی ئیمارات) بە توندی ڕەتیکردبووەوە کە پارەکانیان ئازاد بکات و بە بافڵ تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی گوتبوو” ئێوە هاتوون بۆ پرسە یاخود پارە”!

دوای شکستهێنان لەو هەوڵەشیان، ئەمجارە بافڵ و قوباد تاڵەبانی هەوڵێکی دیکەیان دا بۆ ئازادکردنی پارەکانیان لە ئیمارات، ئەویش بریتیبووە لە هەنگاوی پێدانی ڕشوە بە هەندێ کەس تاکو پارەکانیان لە وڵاتی ئیمارات بۆ ئازاد بکەن، ئەمجارەش ئیمارات بەو هەوڵەی زانیووە و کوڕانی تاڵەبانی لەو هەوڵەش شکستیان هێناوە، ئیمارات پێی گوتوون ئیتر “سنوورەکانتان مەبەزێنن”، ئێرە جێگای رشوە و بەرتیل نییە و پارەکەتان چووەتە ناو لیستی پارەی رەش و لەلایەن سیستەمی بانکی جیهانی نێودەوڵەتیەوە بلۆک کراوە.

Back to top button