پیلانێکی دیکەی یەکێتی لە سلێمانی ئاشکرابوو.. هەڕەشەکە گەیشتە دادوەران
یەکێتی دەستوەردان بە ئاشکرا لە دادگاکانی سلێمانی دەکات، بۆ ئاشکرانەبوونی پیلانەکەشیان خەڵاتێکی ١٢ هەزار دیناریان بەلۆگۆی یەکێتیەوە دا بە دادوەرەکان .
میدیای لاهور جەنگی ئاشکرای دەکات:”دوو رۆژ بەر لە ئێستا تەلار لەتیفی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بەرپرسی مەلەفی یاسایی ئەو حیزبە بەناوی سیمینارەوە بەشێک لە دادوەرەکانی ئاسایشی سلێمانی کۆکردوەتەوە ، کە گومان دەکرێت بۆ داڕشتنی چەندین سیناریۆ بێت .
باسی لەوەشکردووە کە:” لەو کۆبوونەوەیەدا تەلار لەتیف بە دادوەرەکانی وتووە کە ئەوان وەک یەکێتی نایانەوێت لەم سنوورەدا بڕیارێک بدرێت لە دژی بەرژەوەندیەکانی یەکێتی بێت.
بەپێی میدیاکە:” هاوکات ئەوەشی پێوتوون بەرەو هەڵبژاردن دەڕۆن پێویست دەکات یەکێتی چەند هەنگاوێک بنێت ، بۆیە دەبێت لە ئاست ئەو هەنگاوانەی یەکێتی بێدەنگبن .
دوای کۆکردنەوەی دادوەران بۆئەوەی پلانەکانیان ئاشکرا نەبێت ، هەر دادوەرە و خەڵاتێکی ١٢ هەزار دیناریان بەلۆگۆی یەکێتیەوە پێدرا .
هەروەها دەشڵێت:” سۆرانی کۆمپانیاکان کە پێشتر لە قائمقامیەت لەسەر دزی و رێکەوتنکەوتن لەگەڵ دوو بازرگان دەستگیرکرا و سزادرا لەم کۆبوونەوەیەدا هاوشێوەی حاکمەکانی دیکە خەڵاتی یەکێتی پێدرا .
زیاتر ئەو دەستوەردانەی یەکێتی روونی کردۆتەوەو دەڵێ:” ئەم دەستوەردانەی یەکێتی لە دادگادا ، مەترسیە بۆسەر تەواوی سیستەمی دادوەری لە سنووری سەوز ، پشتڕاستکردنەوەی ئەو قسەیەکە دەوترێت دادگا لە سنووری سەوز بە ئارەزوو و ویستی یەکێتی هەڵدەسوڕێت .