بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژی و خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دانران

ئەمرۆ یەکشەممە، بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژی و خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دانران.

راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بڵاویکردەوە:” لەسەر راسپاردەی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە ژێر چاودێری هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە گوژمەی (20) ملیار دینار ، بەردی بناغەی دروستکردنی جووتسایدی پیشەسازی کۆن ــ گەڕەکی بانە، پارکی نیشتیمانی سۆران،شەقامەکانی کۆمەڵگەی گەڵاڵە و شەقامی سەرەکی دیانا ـ سەروچاوە لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دانرا، پڕۆژەکان لەلایەن کاڤین گرووپ جێبەجێ دەکرێن.

لە مەڕاسیمەکەدا هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەردی بناغەی جووت ساید حاجی ئۆمەران دادەنرێت و دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

دەشڵێت: پڕۆژەی ڕیسایکلین لە چەند هەفتەیەکی داهاتوو بەردی بناغەکەی لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە دادەنرێت و لە ماوەیەکی کورتدا دەچێتە خزمەت هاووڵاتییانەوە.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەشڵێت: هەردوو پرۆژەی پارکی نیشتمانی و پارکی ناو شاران، ماوەیەک بەر لە ئێستە بەردی بناغەیان لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە بۆ دانرا. پرۆژەی نیشتمانی کە نزیکەی 300 دۆنمی بۆ تەرخان کرابوو و پێشتر دیزاینی کرابوو، دووبارە سەرلە نوێ دیزاین کرایەوە، ئێستە ڕووبەرەکەی زیاتر لە 420 دۆنمە؛ ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە دەروازەی ئەو پرۆژە دەکەوێتە ناو بازاڕ، هاووڵاتییان دەتوانن لەدەرگای ناو بازاڕی سۆرانەوە بێنە ناو پارکەکە تا دەگاتە خوار هۆڵی بۆنەکانی سۆران.

ئەوەشی خستە ڕوو، بە تەواو بوونی ئەو پارکە، سۆران لە ڕووی سەوزاییەوە دەچێتە قۆناغێکی دیکە، هەروەها پانتاییەکی زۆری سەوزایی لە ناو سەنتەری سۆران بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێت.

هەڵگورد شێخ نەجیب، باسی لەوەشکرد، بەهەمان شێوە پارکی ناو شار جارێکی دیکە دیزاینێکی دیکەمان بۆ کردەوە، بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر سوودی لێ وەربگرین، ئێستە دیزاییەنەکەی تەواو بووە. لەم چەند ڕۆژەدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەچێتە خزمەت هاووڵاتییانەوە.

Back to top button