حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری جێبەجێکردنی پێنج پڕۆژەی لە هەولێر دا

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانی و ئاو، ره‌زامه‌ندی نیشاندا به‌ خه‌رجكردنی چه‌ند گوژمه‌یه‌كی پێویست به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ سنووری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، له‌وانه‌ پڕۆژه‌ی خۆڵكاری بۆ شه‌قامه‌كانی 12م، 15م، 20م، 30مه‌تریی هه‌شتی حه‌سارۆك كه‌ ئێستا كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه‌ و پرۆژه‌ی كۆنكرێتكردنی شه‌قام له‌‌ كه‌ورگۆسك و قیرتاوكردنی شه‌قام له‌ سنووری شاره‌وانیی شه‌مامك.

*پڕۆژه‌كان:

_خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 19،838،000 دینار بۆ پڕۆژه‌ی كۆنكرێتكردنی شه‌قام له‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان له‌ سنووری شاره‌وانی كه‌ورگۆسك.

_خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 32،105،000 دینار بۆ پڕۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌ له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر.

_خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 42،600،000 دینار بۆ پڕۆژه‌ی دابینكردن و به‌ستانی هێڵی گواستنه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌ی MBBR له‌ پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان له‌ هه‌ولێر.

_خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 47،516،000 دینار بۆ پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنی چه‌ند كۆڵانێك له‌ گه‌ڕه‌كی دووسه‌ره‌فه‌تاح له‌ سنووری شاره‌وانی شه‌مامك.

_خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 972،730،000 دینار بۆ پڕۆژه‌ی خۆڵكاری له‌ زۆنی (D) بۆ شه‌قامه‌كانی 12م، 15م، 20م، 30مه‌ترییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك.

Back to top button