گوژمەی زیاتر لە 54 ملیۆن دینار، بۆ په‌ره‌پێدانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی شاری كۆیه خه‌رج ده‌كرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت :” گوژمەی زیاتر لە 54 ملیۆن دینار، بۆ په‌ره‌پێدانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی شاری كۆیه خه‌رج ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌سه‌ر داهاتی گه‌شتیاری، له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر، گوژمه‌ی 54 ملیۆن و 319 هەزار و 500 دیناری، بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و په‌ره‌پێدانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی شاری كۆیه خه‌رج خەرج کرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئه‌و گوژمه‌یه به‌پێی دوو فه‌رمانی وه‌زاری، له‌سه‌ر داهاتی گه‌شتیاریی له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن وهزارهتەکەوە به‌پێی یاسا و رێنمایییه‌كانی دارایی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی دراوه.
هەروەها ئه‌و گوژمه‌یه، وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی شوێنی نوێژ و دانانی سێتی ئاوده‌ست له سنووری ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی كۆیه و هه‌روه‌ها دانانی كه‌پر و كورسی و یاریی منداڵان له به‌نداوی حه‌مامۆك له سنووری شاری كۆیه.