سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپا دەکات

🔴 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپا دەکا

ئه‌مڕۆ سێشەممە 3ی ئەیلوولی 2024، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ تۆماس سەیلەر، باڵيۆزى يه‌كێتى ئه‌ورووپا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە رادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەورووپا لە هەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لە بارەی بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە ئاڵوگۆڕکرا.

هەروەها گفتوگۆ لەبارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری دارایی و سیستەمی بانکی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بیرۆکراسی و رێگەگرتن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی کرا.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگی پەڕەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی تیر*ۆر.

 

Back to top button