سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئەیلوولی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پراشانت پیسێ، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
لە کۆبوونەوەدا کە مادان گۆپال، کونسولی گشتی هیندستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت پێزانینی بۆ هەوڵ و کارکردنی باڵیۆزی هیندستان لە پێناو برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
باڵیۆزی هیندستان سوپاسی هاریکاری و هەماهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە گرنگی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.