سه‌كرده‌یه‌كی دیاری عه‌ره‌ب” ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی مافێكی ئاسایی خه‌ڵكی كوردستان و منیش ده‌نگی بۆ ده‌ده‌م.
خواكورك
سەرۆکی حزبی ئوممەی عێراقی کە هاوکات سەرۆکی هاوپەیمانیی مەدەنی دیموکراسییە لە پەرلەمانی عێراق، ڕەخنەی توندی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ هێنانە خوارەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک گرت و پشتیوانیی خۆی بۆ ڕیفراندۆم ڕاگەیاند و ده‌ڵێت” به به‌ڵی ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌ده‌م.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ 1/4/2017 رۆژی شه‌مه پەرلەمانی عێراق بەبێ فراکسیۆنە کوردستانییەکان، دەنگی لە دژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووکدا، (میسال ئالووسی) سەرۆکی هاوپەیمانیی مەدەنی دیموکراسی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند: ئەم بڕیارە هەڵەیە، سەیرکە ئێستا کاتێک سەردانی ئەمریکا دەکەیت، لەپێش هەر ئەندام کۆنگرێسێک، دەبینیت ئاڵای ئەمریکا و ئاڵای ویلایەتەکەی خۆی و تەنانەت هەندێکجار ئاڵای حزبەکەشی هەیە، تەنانەت دەوڵەتی باشوور هەیە لە ئەمریکا کە ئێستا هەر نەشماوە، بەڵام ئاڵاکەی ماوە و خەڵک ڕێزی لێ دەگرێت.
ئالووسی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوه” حکوومەتێک نەتوانێت ئاوی خواردنەوە بۆ پارێزگایەکی وەک بەسڕە دابین بکات و ئاسایش بۆ پارێزگاکانی باشوور دابین بکات، مافی ئەوەی نییە ڕێ لە بڵندکردنی ئاڵای هەرێمێکی دەستووری بگرێت، هه‌روه‌ها بابەتی پەرلەمان پەیوەندی بە زۆرینە و کەمینەوە نییە و لە پەرلەمانی عێراق بڕیارەکان بەو جۆرە، ئەگەر باڵیۆزی ئێران ئاماژەیەکیدا، ئەوا دەنگدانەکە بە جۆرێک دەبێت و ئەگەریش باڵیۆزی ئەمریکا ئاماژەیەکیدا، بڕیارەکە بە جۆرێکی دیکە دەبێت.
له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان ئالووسی ڕایگه‌یاندوه” خه‌ڵكی كوردستان مافێكی سه‌رتایی خۆیان هه‌یه كه ریفراندۆمه،بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن، بۆیه منیش پشتیوانی ده‌كه‌م و به به‌ڵێش ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌ده‌م.